دوای ئەوەی ماوەی چەند مانگێكە پەخشی ئەزموونی خۆی لەسەر فریكوێنسی 97.3 دەستپێكردووە ، سبەینێ رادیۆی ( دەنگی زانكۆ ) ی ڕاپەڕین لە مەڕاسیمێكدا پەخشی ئاسایی خۆی دەست پێدەكات .
مەڕاسیمەكە سەعات ( 11 ) ی سەرلەبەیانی سبەینێ سێ شەممە 28 / 10/2014 دەست پێدەكات و پەخشی ئاسایی رادیۆكە لە سەرهەمان فریكوێنسی ( 97.3 ) بەردەوام دەبێت ، بۆ ئەو مەڕاسیمەش دەزگاكانی راگەیاندنی دەڤەرەكە و ڕۆژنامەنوسان بانگهێشت كراون .
رادیۆی دەنگی زانكۆی راپەڕین رادیۆیەكی ئەكادیمیە و ئامانجی پێشخستنی بواری زانستی زانكۆی ڕاپەڕین و بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری هاوڵاتیانی دەڤەرەكەیە و چەندان بەرنامەو پڕۆگرامی فێركاری و مەعریفی ئامادەكردووە ، دوابەدوای دەستپێكردنی پەخشی ئاسایی بۆ خزمەتی دەڤەری راپەڕین پێشكەشیان دەكات .