University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە٤٣٠ خوێندکار دەبەخشێت

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەڕین/ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦/ ١٠ / ٢٠١٤ مەراسیمی سێهەمین خولی  دەرچوونی خوێندکاران بەڕێوەدەچێت، هەر لە مەراسیمەکەدا بڕوانامەی بە نمرە بە (٤٣٠)خوێندکاری بەشداربووی مەراسیمەکە دەبەخشرێت کە بۆ یەکەمجارە دەرچووانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بەشداری تێدا دەکەن، مەراسیمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین جیاواز لە ساڵانی تر لە دوو شوێن و کاتی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت، بە شێوەیەک فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان و فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت (٢٤٩) خوێندکار بڕوانامەی دەرچوونیان پێدەبەخشرێت کە مەراسیمەکە لە کەمپەسی نوێ ی زانکۆمان لە ڕانیە کاتژمێر (٩)ی بەیانی بەڕێوەدەچێت، هەروەها مەراسیمی دەرچوونی فاکەڵتی پەروەردە کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ لە کەمپەسی فاکەڵتی لە قەڵادزی بە ڕێوەدەچێت و بڕوانامەی دەرچوون بە (١٨١) خوێندکاری بەشداربوو دەدرێت.