پڕۆگرامی هاوبەشی ڕێکخراوی ( IREX) بۆ پەرەپێدانی زانکۆ تازە پێگەیشتووەکان کاردەکات بۆ پەرەپێدانی ڕیفۆرم لە خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە ڕێی هاوکاری تەکنیکی، ڕیفۆرمکردنی پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی و پەرەپێدانی میتۆدەکانی وانەوتنەوە لەبەشەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە، زانکۆ تازەکانی هەرێم پەیوەندی بەردەوامیان دەبێت بۆ کاری ئەکادیمی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بەشدارن لەپەرەپێدانی خوێندنی باڵا لە کوردستانی عێراق.
لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم پڕۆگرامە بەشداریکردنی ستافی زمانی ئینگلیزی بۆ پەرەپێدانی شێوازی وانە وتنەوە، بەستنی پەیوەندی هاوبەش و کاری پڕۆفیشناڵی لە نێوان زانکۆکانی ئەمریکاو زانکۆ تازەکانی کوردستان بۆ کاری ئەکادیمی هاوبەش، پەرەپێدانی لەیەکگەیشتنی هاوبەش و هۆشیاری کەلتوری لە نێوان زانکۆکانی هەرێم و زانکۆکانی ئەمریکا .
( IREX) ڕێکخراوێکی نێودەڵەتی خۆبەخشە کاردەکات بۆ پەرەپێدان لە بوارەکانی فیکری لیدەرشیپ و پڕۆگرامی داهێنەرانە بە مەبەستی گەشەکردنی گۆڕانکاری پۆزەتیڤانەی بەردەوامی جیهانی. یارمەتی کەس و دامەزراوە ناوخۆییەکان دەدات بۆ بنیاتنانی ئامرازە سەرەکیەکانی کۆمەڵگایەکی زیندوو و هاوچەرخ، هەر لە چۆنیەتی خوێندنەوە بۆ میدیای ئازادو کۆمەلگایەکی بەهێز. هەر لە کاتی دامەزراندنیەوە لەساڵی ١٩٦٨ ەوە پڕۆگرامەکانی زیاتر لە ١٢٠ وڵاتی جیهانی بەگەڕخستوە.
تێبینی /
* پێویستە داواکار ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەربێت، مامۆستا بێت لە زمانی ئینگلیزی و وانە بڵێتەوە لە بەشەکانی ئینگلیزی.
* پێویستە داواکار فۆڕمی بەشداربوون پڕبکاتەوە تا ڕۆژی ٦ / ١١ / ٢٠١٤ فۆڕمەکان بەشێوەی (سۆفت کۆپی) بگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکانی زانکۆمان.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پرۆگرامەکە و مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن ئێرە کلیک بکە