ڕۆژی چوار شەممە ٥ / ١١ / ٢٠١٤ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ سیمینارێکی لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردن و مەرج و ڕێنماییەکانی پڕۆگرامی (ئیراسمۆس مەندۆس-مەرحەبا ) سازکرد. سیمینارەکە لەلایەن (مامۆستا ئاراز رەمەزان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان،ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکانەوە پێشکەشکرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین .
ئەم پرۆگرامە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینكراوە. كۆی پرۆگرامەكە 17 زانكۆ لە خۆدەگرێت لە وڵاتانی تری وەك ئیسپانیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئێران، پۆرتوگال، ئیتالیا، فەڕەنسا، بولگاریا و پۆڵەندا، ...هتد .