لە نێوان رۆژای ١٥-١٨/١٠ / ٢٠١٤ لە شاری دبلنی پایتەختی ئیرلەندا، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یەك دونیایی گەنج بەرێوەچوو. لە کوردستاندا نزیکەی ٢٣ نوێنەر لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان بەشدارییان تێداکرد. (م.ی. رەوەز محمود رەسول) وەک نوێنەری زانکۆی راپەرین بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کرد. نوێنەرانی کوردستان بە چروپری بەشداری لە بەرنامەکانی کۆنفرانسەکەدا کرد و توانیان کێشە و گرفتەکانی کوردستان بە زۆربەری نوێنەرانی دونیا بگەیەنن، بەتایبەتی کێشەی ئاوارەکانی شەنگال و یەزیدیەکان، هاوکات پەلاماری تیرۆریستانی داعش و کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان بۆ ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە رونکرایەوە.
بەرنامەکانی کۆنگرەی یەك جیهانی گەنج لە دبلن، ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوامبوو، رۆژی یەکەم تە نها بریتی بوو لە ئاهەنگی کردنەوەو دەستپێکردنی کۆنفرانسەکە، بەڵام لە رۆژی دەوومدا چەندین بابەت گفتوگۆی لەسەر کرا کە گرنگترین بابەتەکانی بریتی بوون لە : مافەکانی مرۆڤ و کێشەکانی کوردستان و عێراق لە رووی مافی مرۆڤ و کێشەی هەنوکەیی عێراق و دۆخی کەمینەکان و یەزیدیەکان کە بەشێك لەو بابەتانە لەلایەن نوێنەرانی کوردستانەوە پێشکەش کرا. چەندین بابەتیش لەسەر ئابووری لەلایەن میوانانی کۆنگرەوە گفتوگۆی لەبارەوەکرا وەک ئابووری خولی و بەفیرۆنەدانی خواردن کە تیایدا ئیلۆ لییۆنی- سکێتی سەرمایەداری ئیتالی و بەرێوەبەری کۆمپانیای ئیگلو بۆ خواردنی بەستراو ئاماژەی بەوەکرد کە چۆن خواردنی بەستراو دەکرێت بکرێتە رێگەیەك بۆ چارەسەری بەفیرۆدانی خوارد. لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا خاتوو ماری رۆبنسن سەرۆکی پێشوی ئێرلەندا باسی ژینگەو خراپی دۆخی ژینگەی کرد، هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد دەبێت ئاراستەی کاری وڵاتان لە داهاتوودا بەو ئاراستەیەدا بێت، کە رێژەی دەرچوونی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بگاتە سفر تا ساڵی ٢٠٥٠ لە پێناو پاراستنی گۆی زەوی. هەر لەبەرنامەکانی ١٦ی مانگدا چەندین بابەتی تر گفتوگۆیان لەسەر کرا، گروپی ئێڵدەر کە لە چەند سەکردەکی ناوداری جیهان پێکدێت گفتوگۆی بابەتێکیان کرد لەبارەی پاراستی ژینگە و پێویستی دستکرد بە هەنگاوی کرداری بۆ پاراستی زەوی لەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی خراپی دۆخی ژینگە و پیس بوونی ژینگەوە روبەروی گۆی زەوی بۆتەوە. بابەتەکە لە ژێر ناوی (ئێستا نەك سبەی) لە لایەن کۆفی ئەنان و ماری رۆبنسنەوە پێشکەش کرا، کە دوو ئەندامی کارای گروپی زە ئیڵدەرزن.
هەروەها باس لە ململانێی نێوان ئێرلەندا و بەریتانیا و ژیان لە سایەی ئاشتی و چارەسەکردنی نێوانیان کرا لە ماوەی کێشەکانی باکوری ئێرلەندادا لە نێوان سەربەخۆیی خوازن بەسەرکردایەتی (شین فین) و لایەنگرانی پاشایەتی کە نوێنەرایەتی حکومەتی لەندەن بوون.
یەک دونیای گەنج رێکخراوێکی ناحکومی سەبەرخۆیە، کە ناوەندەکەی لە شاری لەندەنی بەریتانیایە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵێ ٢٠٠٩ دا لە شار لەندەن لەلایەن کەیت رۆبێرس و دەیڤد جۆنس ەوە دامەزراوە، ئامانجی ئەم رێکخراوە کۆکردنەوەی گەنجانی بەتوانا و پسپۆرە لە بوارە جیاجیاکاندا لە زۆربەی وڵاتانی دوونیا، بە مەبەستی گفتۆگۆ کردن لە سەر بوارە جیاجیاکانی پەیوەست بە داهاتووی جیهان لە رووی ئابووری، مافەکانی مرۆڤ، گۆرانی کەش و هەواو و گرفتەکانی پیسبوونی ژینگە. لەم کۆنفرانسەدا کە هەر ساڵە و لە پایتەختی وڵاتێك دەبەسترێت بەشێك لە کەسایەتیە ناودارەکانی جیهان (سەرمایەدار، سیاسەتمەدا، پاڵەوانانی بواراری وەرزشی و چەندی کەسی ناوداری تر) بەشداری دەکەن، لاوان و جیلی نوێ رێنمایی دەکرێن کە ئەرکەکانیان لە داهاتوودا چیە و پێویستە چۆن مامەڵە لەگەل ئەو کێشانەدا بکرێت کە جیهان لە ئێستادا هەیەتی وە لە داهاتودا رووبەرووی دەبێتەوە، بۆ ئەوەی کە جیلی نوێ و گەنجان ببنە خاوەن بنەما و بەهایەکی بەرپرسیارانە لە وڵاتەکانی خۆیاندا، بەتایبەت لە بواری ئابووریدا کە بتوانن بەهەستێکی بەرپرسیارانەوە پرۆژی ئابووری ئەنجام بدەن بەبێ زیان گەیاندن بە سروشت و سەرچاوە سروشتیەکان لەسەر رووی زەوی.