زانکۆی ڕاپەرین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و ساڵانە بەشێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕو ڕاهێنراو هاوکاری خوێندکاران دەکات لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بەبێ بەرامبەر.
(م.عوسمان عبدالرحمن) سەرپەرشتیاری لیژنەی زانکۆلاین لە زانکۆی ڕاپەرین بۆ وێب سایتی زانکۆ وتی : داوا لە خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین (ڕانیەو قەڵادزێ) سەردانی زانکۆی ڕاپەرین بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ ئەوەی زانیاریەکانیان بەبێ هەڵەو بەشێوەیەکی ڕاست ودروست پڕبکەنەوە، هەروەها وتیشی : خوێندکاران دەتوانن لە کاتی بوونی هەرکێشەیەک، هەڵەیەک یان گۆڕانکارییەک لە فۆرمەکەدا لەڕێگەی ئەدمینی زانکۆلاین لە زانکۆی ڕاپەڕین دەتوانن کێشەو گرفتەکانیان چارەسەر بکەن .
خوێندکاری خۆشەویست پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بۆ ٢:٣٠ ی دوا نیوەڕۆ سەردانی زانکۆی راپەڕین بکەن لە (فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان – نهۆمی سێهەم لە ڕانیە ، فاکەڵتی پەروەردە – هۆڵی ئینتەرنێت لە قەڵادزێ ) بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین .