University of Raparin Logo

سکۆلارشیپ بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زانکۆی ناوەندی ئەورووپی

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ناوەندی ئەوروپی بروانامەی ماستەرو دکتۆرا دەبەخشێت لە بوارەکانی: زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، یاسا،  بەرێوەبردن و رامیاری گشتی، ئەم پرۆگرامە باوەر پێکراوە لە ئەمریکا و هەنگاریا. زانکۆی ناوەندی ئەوروپی لە شاری (بوداپێست) لە وڵاتی (هەنگاریا)یە، کە خوێنکارانی زیاتر لە سەد ولات  درێژە بە خوێندن دەدەن لەم زانکۆیە.

خوێندنی دکتۆرا بۆ ساڵی ٢٠١٥ – ٢٠١٦  لەم بوارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

  • ئابووری
  • فەلسەفە
  • ماتماتیک
  • زانستە رامیارییەکان
  • زانستە ژینگەییەکان
  • کۆمەڵناسی و زانستی مرۆڤناسی

 مەرجەکان

  • بروانامەی ماستەری هەبێت لە زانکۆیەکی باوەرپێکراو
  • خۆی ناونووس نەکردبێت لە هیچ دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵادا لە هەمان کاتدا
  • بروانامەی توانستی ئینگلیزی هەبێت وەک تۆفڵ، ئایەڵتس یان جێگرەوەکانیان

سکۆلارشیپەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: کرێی خوێندن، سەلامەتی تەندروستی و بری 700 یۆرۆی مانگانە.
کراوەیە بۆ هەڵگرانی بروانامەی ماستەر لە لیستی ئاماژە پێکراودا.

دوا مۆڵەت : ١ / ٢/ ٢٠١٥

تێبینی/ بۆ زانیاری زیاترو پێشکەش کردنی داواکاری سەردانی ئەم لینکە بکە:

http://www.edu-active.com/phd/2014/oct/13/full-doctoral-scholarships-central-european-univer.html

 

لە ئینگلیزییەوە: أحمد حمەسور