کۆمپانیای کانی توو بەھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ڕاپەڕین لەکارێکی خۆبەخشدا ھەڵدەستێت بەسازدانی وۆرکشۆپێک لەسەر (پێشخستنی ھەلی کار لەدەڤەری راپەڕین) بۆ ئەو گەنجانەی کە بەدوای ھەلی کاردا دەگەڕێن و دەیانەوێت ئاشنا بن بەشێوازی دۆزینەوەی کار لەکۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت.
بۆ ئەم وۆرک شۆپە دەرچووانی زانکۆی راپەڕین و خوێندکارانی قۆناغی (٤)ی بەشەکانی زانکۆمان و دەرچووانی گشت زانکۆکان لەسنوری راپەڕین بانگھێشتکراون.
شوێن: زانکۆی ڕاپەڕین, کەمپوسی ڕانیە ھۆڵی فاکەڵتی پەروەردەی بنەرەتی - نھۆمی دووەم
بەروار: ١٩\١١\٢٠١٤ (چوارشەممە)
کات: (١٠) سەر لەبەیانی