University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە کردنەوەی زانکۆی چەرمۆ دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان بەناوی زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ کرایەوە.سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەبۆنەی دامەزراندن و کردنەوەی  زانکۆی چەرمۆ جوانترین پیرۆزبایی لە خوێندکاران و دانیشتوانی  چەمچەماڵ دەکات ، بەو هیوایەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەم زانکۆیە بتوانێت خەرمانی زانستی گەشە پێبدات وئاستی زانستی و ئەکادیمی لە ناوچەکە بەرەو پێش بەرێت.

 سەبارەت بە کردنەوەی ئەم زانکۆیە د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "كردنەوەی ئەم زانكۆیە بۆ خوێندكارانی چەمچەماڵ و كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری سودێكی باشی دەبێت، بە تایبەتی بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".

زیاتر گوتی، "لێرەوە بە خوێندكارانی ڕادەگەیەنم ئەم زانكۆیە بۆ ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ خوێندكار وەردەگرێت".
زانكۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ دەبێتە ١٤هەمین زانكۆی حکوومی لە كوردستان، لە سێ‌ كۆلێژ و سەنتەرێکی لێكۆڵینەوە پێكهاتووە.