ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ژمارە (٦٨٦٤) كە لە ڕێكەوتی (١١/٢/ ٢٠١٤) دەرچوە وەڵامی نوسراوی ژمارە (١٧٤٧٨)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دایەوە، ڕەزامەندی نیشاندا بۆ دامەزراندنی دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی.
لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر دەكات، ئەوانەی كە لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی خوێندنیان تەواو كردوە و لە هیچ دەزگاو دامەزراوەیەكی هەرێمی كوردستان دانەمەزراون، لە ماوەی (١٠) ڕۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی لە دیوانی وەزارەت بكەن لەگەڵ هێنانی پێداویستیەكان بەمەبەستی ڕایكردنی مامەڵەی دامەزراندنیان و بەرزكردنەوەی ناوەكانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربچێت.
پێداویستیەكان:
١. بڕوانامەی (ماستەر، بەكالۆریۆس)
٢. نوسراوی پەسندكراوی بڕوانامەی (ماستەر) و، ئەگەر بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە دەرەوەی وڵات تەواو كردوە، پێویستە نوسراوی یەكسانكراوی هەمان بڕوانامەش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٣. ناسنامەی باری شارستانی
٤. ڕەگەزنامەی عێراقی
فەرمانی دامەزراندن