ڕۆژی دوو شەممە فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی لەزانكۆی ڕاپەرین ئاهەنگی یەكترناسینی بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی خوێندنی ئێواران ڕێكخست،
لەسەرەتای ئاهەنگەكەدا (د.ئەحمەد محمود ئەحمەد) ڕاگری فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ خوێندنی ئێواران وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و وێڕای بەخێرهاتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم و سەرجەم میوانەكان ، باسی لە ڕۆڵ و بایەخی ئەو دەرفەتەكرد كە بۆ خوێندكارانی خوێندنی ئێواران هاتۆتە پێشەوە ،هیوای خواست ئەو دەرفەتە ببێتە ڕێچكەیەك بۆ ئەوەی خوێندكاران بگەن بەو پەڕی ئاستی زانستی و ئەكادیمی، خزمەتی رۆڵەكانی ئەم گەلەی پێ بكەن.
لەئاهەنگەكەدا گروپی میوزیك و هونەرمەندی ناسراو (هێمن حسێن) بەچەند گۆرانیەك بەشداربوون و خۆشیان خستە دڵی ئامادەبووانەوە ، دواتر مامۆستایان و خوێندكاران بەچەندین گۆرانی و خویندنەوەی پارچە شیعر ئاهەنگەكەیان ڕازاوەتر كرد .
لە ئێستا خوێندنی ئێوارانی زانکۆی ڕاپەڕین کە تایبەتە بە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە لە چوار بەش پێکدێت (زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، بیرکاری، زانستی گشتی).