پرۆگرامی سەردانیکردنی فول برایت بۆ ساڵی ٢٠١٥، پێویستی بە ١٦خوێندکاری گەنجی ئێراق هەیە بۆ دامەزراوەکانی ئەمریکا لە ٢٨/ ٦بۆ ٦/ ٩ / ٢٠١٥ بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی فاکەڵتی و ئامۆژگاری و چالاکی و ئاڵوگۆری کەلتوری. گروپێک کە پێک دێت لە چوار خوێندکار بۆ ١٠ هەفتە لە دامەزراوەیەکی ئەمریکی دەمێننەوە، کە لەوێ شێوازی نوێی وانە وتنەوە، رێگاکانی لێکۆڵینەوە، بەشداری لە سیمینارو پتەوکردنی لینک لەگەڵ فاکەلتی ئەمریکی وانەی هەفتانەیان پێ دەناسێنرێت، ئەم پرۆگرامە بەکار نایەت بۆ مەبەستی پرۆژەو لێکۆڵینەوەی تاکەکەسی.
ئامانجەکان:
• بنیاتنانی توانای بەرزی خوێندنی باڵا لە رێگەی گەشەکردنی فاکەلتی و رێنوێنی بۆ خوێندکارە گەنجەکان.
• هاوکاریکردنی مەودا درێژو دروستکردنی لینک لە نێوان خوێندکارانی عێراق و کەسانی ئەکادیمی لە ئەمریکا.
• بەرزکردنەوەی لێک تێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان عێراقی و ئەمریکییەکان.
کێ دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات:
ئێستا پێشبرکێ کراوەیە بۆ ئەندامانی فاکەڵتیەکان بۆ ساڵی ٢٠١٥، کە دەبێت خاوەنی بروانامەی ماستەربن و بۆ ماوەی ٥ ساڵ وانەبێژ بووبن، یاخود بروانامەی دکتۆرایان هەبێت و ٥ ساڵ خزمەتی وانەبێژیان هەبێت. هەڵگرانی بروانامەی ماستەر کە ئێستا دکتۆرا دەخوێنن دەبێت ٣ ساڵ خزمەتی وانەبێژیان هەبێت. داواکاران پێویستە بەڵگەی وانەبێژی و ئارەزووی بەهێزکردنی شێوازەکانی وانە وتنەوەیان هەبێت.
خوازیاران پێویستە لە قسەکردن و نوسینی ئینگلیزی پاراوبن، خوازیارانی ئەم پرۆگرامە دەتوانن جەخت لەسەر یەکێک لەم بەشانەی خوارەوە بکەنەوە:
• زانست و تەکنەلۆجیا
• ئەندازیاری
• زمانەوانی
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری
*بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی فولبرایت، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکە بەمەبەستی دروستکردنی ئەکاوەنتی خۆت و تەواوکردنی پێویستیەکانی فۆرمەکە:
*بۆ زانیاری لەسەر چۆنیەتی پرکردنەوەی فۆرمەکە، دەتوانن کلیک لێرە بکەن:
دوا کات بۆ داواکاری پێشکەشکردن: ١/ ٢٠١٤/١٢
فۆرمی پێشکەشکردن زانیاری کەسی و مۆتیڤێیشن لێتەر (وتارێک کەمەبەستی بەشداری کردنت لەپرۆگرامەکەدا ڕوون دەکەیتەوە)، بەمەرجێک لە ٣ لاپەرە زیاتر نەبێت. بەمەستی دلنیابوون لە پێشکەشکردنی داواکاری بەتەواوی، ئەم رێکارانەی خوارەوە بخوێنەوە. مەرج نییە فۆرمەکە بەیەک جار تەواو بکەیت، بۆیە پێویستە ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەری خۆت هەبێت بۆئەوەی دواتر فۆرمەکە تەواوبکەیت. ئاگاداربە دوای ناردنی فۆرمەکە، ناتوانی بگەرێیتەوە سەرفۆرمەکە و دەستکاری زانیارییەکان بکەی. ئەم زانیاریانەی خوارەوەت لێ داوادەکرێ:
• هەڵبژاردنی گروپی دیسپلین، واتە گروپەکە بەپێی بوارو ئیشەکەت هەڵدەبژێری، (دەتوانی داواکاری تەنها بۆ یەک گروپ پێشکەش بکەی).
• باکگراوەندی خوێندن
• سی ڤی کەسی
• پێشەکییەک لەسەر ئەوەی بەشداری کردنت لەم پرۆگرامەدا تاچەند بەسود دەبێت بۆ خۆت و دامەزراوەکەت
• چۆن پلان ڕێژی دەکەی بۆ بەکارهێنانی ئەوەی لە پرۆگرامەکە فێری بووی پاش گەرانەوەت بۆ عیراق.
• دوو نامەی پشتگیری (reference letter)، کە پێویستە ئەکادیمی یان پرۆفێشناڵ بن.
لەحاڵەتی هەبوونی هەرکێشەیەک لەگەڵ وێبسایتی پێشکەشکردن، تکایە پەیوەندی بکە بە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
سودەکانی زەمالەکە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
• خەرجی تێچوونی بەرێوەبەرێتی توێژەر
• کرێی گەشت و تێچووی پەرەپێدانی پرۆفیشناڵی
• کرێی هۆتێل و مانەوە
• تێچوی گەشتی ئاسمانی لە ناوخۆی ئەمریکادا
• کرێی دڵنیایی سەلامەتی و ڕووداوی نەخوازراو لە ماوەی پرۆگرامەکەدا
سیاسەتەکانی پرۆگرامی فولبرایت-عیراق:
سەرەڕای ئەوەی پرۆگرامی فولبرایت سیاسەت و میکانیزم و مەرجی نێودەوڵەتی تایبەتی خۆی هەیە بۆ کاندیدەکانی، بەڵام پرۆگرامەکە مەرج و میکانیزمی تایبەتی هەیە بۆهەر وڵاتێک، وەک ئەمانەی خوارەوە کە تایبەتن بە عیراق:
• دوو ساڵ خزمەت: ڤیزای (J-1) هەموو کاندیدانی زەمالە پێویستییان پێیەتی و پێویستە کاندید لانیکەم دوو ساڵ خزمەتبکات لە وڵاتەکەی خۆیدا دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکە.
• گەڕانەوە بۆ عیراق: مافی بەشداریکردنت لە پرۆگرامی فولبرایت بەشێکی پەیوەستە بەئارەزوی خۆتەوە لەوەی بگەرێیتەوە عیراق یان نا.ئەگەر حەزبکەیت دوای تەواوکردنی زیاتر بمێنیتەوە پرۆگرامەکە لە ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی یان دیاریکراو، وەکو وەرگرتنی ڤیزای پەنابەریەتی، مافی پەنابەریەتی، یان داوای مانەوە بکات لە وڵاتێکی تر جگە لە عیراق، ئەمانە ڕێگرنین لەبەردەم کاندیت بوونت بۆ پرۆگرامەکە.
• ڤیزای (J) تەنها بەکاندیدانی فولبرایت دەدرێت، کاندیدی پاڵێوراو ناتوانێت هاوسەرو مندالێ خوار تەمەن ٢١ ساڵ لەگەڵ بێت
.
تێبینی/خەرجی پرۆگرامی فولبرایت لەلایەن وەزارەتی دەرەوی ئەمەریکا/ بۆ کاروباری خوێندن و رۆشنبیری دابیندەکرێ.
١٧/ ١١ / ٢٠١٤
لە ئینگلیزیەوە:
سیروان حسن
ئەحمەد حمەسور