کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغدا ماوەی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی سەرکردەی گەنجی عێراق ڕادەگەێنیت بۆ وەرگرتنی ٢٢٥ خوێندکار لەقۆناغەکانی ئامادەیی و زانکۆدا بۆ بەشداریکردن لەپڕۆگرامی ناوازەی بەدەستهێنانی ئەزموون لەهاوینی ٢٠١٥ لە ئەمریکا
. شایەنی باسە ئەم پڕۆگرامە توانیویەتی دەرفەتی بەشداریکردن لە ( پڕۆگرامی پێگەیاندنی سەرکردە) بدات بە نزیکەی ١٤٠٠ خوێندکار ساڵی ٢٠٠٧ ەوە. ئەم پڕۆگرامە کاردەکات لەچوارچێوەی کاری یاداشتی لەیەکتر تێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێڕاق بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەرلەوچوارچێوەیەدا توانراوە سەرکردە گەنجە بەشداربووەکان تواناکانیان بەجۆرێک بەگەڕبخرێن کە بتوانن کاریگەری لەسەرکۆمەڵگاکانیان درووستبکەن.
پڕۆگرامی سەرکردەی گەنجی عێراق بۆ خویندکارانی قۆناغی زانکۆ:
سەرجەم خەرجیەکانی ئەم پڕۆگرامە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دابیندەکرێت، ماوەی پڕۆگرامەکە پێنج هەفتەیە و لە ناو چوار ناوەندی ئەکادیمی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت ، ئەم پڕۆگرامە تیشک دەخاتە سەر بوارەکانی، سیاسەتی گشتی، پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا، زانیاری تەکنەلۆژی، سەرکردایەتیکردن، یاسا، دادپەروەری کۆمەڵایەتی ، سەرجەم وانەکان لەو ناوەندانەدا دەخوێنرێن بەشێوەی پڕاکتیکی و زارەکی. پڕۆگرامەکە تەنها ئەوخوێندکارە عێڕاقیانە دەگرێتەوە کە خاوەنی بەهرە و توانای بەهێزن. هەرپەیمانگایەك لە چوارچێوەی چەند چالاکیەکدا بەرنامەکانیان بەڕێوەدەبەن لەوانە؛ وانەی ناو پۆل، گەشتکردن و گەڕان، سەردانیکردنی شوێنە بەناوبانگەکان، ئاڵ و گۆڕی دابو نەریت و کلتوری تایبەت بەخوێندکارەکان.
مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی:
• دانیشتووی عێڕاق بێت .
• هەڵگری پاسپۆرتی جۆی G یان A بێت
• خوێندکاری یەکێك لە قۆناغەکانی 1،2. 3 ی زانکۆبێت بێت لەیەکێک لەزانکۆکانی عێڕاق ، ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە قۆناغی یەکەمی فیربوونی زماندان لەزانکۆ.
• لانیکەم قۆناغێکی خوێندنی زانکۆیی بمێنێت لەکاتی گەڕانەوەی خوێندکارەکە بۆ عێڕاق. لە بەرواری دەسپێکردنیەوە لە هاوینی ٢٠١٥.
• تەمەنی بەشداربوو لەنێوان ١٨-٢٤ ساڵیدابێت .
• خوێندکاری زانکۆیەکی پێشکەوتووی عێڕاق بێت.
پڕۆگرامی سەرکردەی گەنج بۆ خویندکارانی قۆناغی ئامادەیی:
خەرجی بەشداریکردن لەم پڕۆگرامە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە دابیندەکرێت، پڕۆگرامەکە ماوەی ٤ هەفتە دەخایەنێت تایبەتە بە سەرکردە گەنجە تازەپێگەیشتووەکانی عێڕاق و ئەمریکا، ئەوانەی کە تەمەنیان لەنێوان ١٥-١٧ ساڵیدایە. ئامانجی پڕۆگرامەکە بریتییە لە بەرەوپێشبردنی توانای گەنجە عێڕاقی و ئەمریکیەکانی بەشداربوو لە پڕۆگرامەکەدا بەتایبەت ئەوانەی بەشێوەیەکی بەرچاو گرنگی دەدەن بە بە بەرپرسیاریێتی شارستانی، بەشداریکردن لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگادا، ئاشنابوون بە باس و خواسەکانی ئەمڕۆی دونیا،بەهرەی بەهێز و توانای سەرکردایەتیکردن و هەروەها هەوڵدان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگای عێراقی.
مەرجەکانی بەشداریکردن بۆ خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی:
• لانیکەم تەمەنی ١٥ ساڵ بێت و لە ١٧ ساڵ زیاتر نەبێت.
• لانیکەم قۆناغێکی بڕیبێت لە خوێندنی ئامادەیی بەرلەوەی پڕۆگرامەکە دەستپێبکات لە مانگی حەوتی ٢٠١٥، وەدەبێت ساڵێکی خوێندنی بمێنێت لە قۆناغی ئامادەیی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی (عێڕاق)
• بەشداربوو دەبێت ڕەزامەندی تەواوی وەرگرتبێت لەلایەن ماڵەوە یان هەرلایەنێکی یاسایی بەرپرس بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە پڕۆگرامەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
• بەشداربوو دەبێت هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت و داننیشتووی عێڕاق بێت ( ئەو بەشداربووانەی هەڵگری رەگەزنامەی دووەمی ئەمریکین مافی بەشداریکردنیان نابێت لە پڕۆگرامەکەدا)
دوامۆلەت بۆ پێشکەشکردن 10/12/2014
بۆ زانیاری دەربارەی پڕۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکە بکەن :