لەچوارچێوەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاكی هونەری زانكۆی ڕاپەڕین ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٤/١١/١٩ خولێكی تێنسی سەرمێزیان بۆ خوێندكارانی بەشەجیاوازەكانی زانكۆ كردەوە، خولەكە بەشێوازی دوو دۆڕان بۆدەرەوە بەڕێوەدەچێت ، بۆ هەرقۆناغێك لەبەشەجیاوازەكان سێ یاریزان بەشدارە ، ١٢ تیپ بەشدارییان لەخولەكەدا كردووە .
یەكەم یاری خولەكەش لەنێوان خوێندكارانی ( قۆناغی سێ جوگرافیا ×قۆناغی دوو كۆمپیوتەر) كەتیایدا قۆناغی سێی جوگرافیا توانیان سەربكەون بەئەنجامی (٣×١) گێم.