University of Raparin Logo

زەمالەی زانكۆی بیلیفیڵدی ئەڵمانی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا

چاپکردن ئیمەیڵ

سكوڵی خوێندنی باڵا لە زانكۆی بیلیفیڵدی ئەڵمانی، هەڵدەستێت بەپێشكەشكردنی زەمالەیەك بەشێوەی سەردان بۆ خوێندكارانی دكتۆرا (بەشێوەی توێژینەوە) بۆ بەشداریكردن لە كۆرسی هاوینەی چوار مانگی. پرۆگرامەكە لەرۆژی ١/ ٤ /٢٠١٥  دەست پێدەكات و لەرۆژی ٣١/ ٧/ ٢٠١٥ كۆتایی دێت. كۆرسەكە (٤) مانگ دەخایەنێت و تێچووی كۆرسەكەش لەلایەن (سكوڵی خوێندنی باڵای) زانكۆی بیلیفیلدەوە دابیندەكرێت، كە تێیدا كاندیدی پاڵێوراو بۆ هەر مانگێك بڕی (١٢٠٠) یۆرۆ وەردەگرێت، سەرەڕای تێچووی كۆرسەكە، زانكۆی ناوبراو كرێی گەشتكردنیش دەگرێتە ئەستۆ.

 

 *مەرجەكانی بەشداریكردن:

زەمالەكە بۆ خوێندكارانی دكتۆرایە كە لە بوارەكانی مێژوو، كۆمەڵناسی، زانستی سیاسی و مرۆڤناسی توێژینەوە ئەنجامدەدەن .

 دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردنی داواكاری:  ١٥/ ١ / ٢٠١٥

  بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن:

 

http://www.uni-bielefeld.de/%28en%29/bghs/bewerbung/visit/index.html

لە ئینگلیزییەوە: سیروان حسن