University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین دیبەیتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی سازكرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لەژێر دروشمی با هەموومان کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژی ٢٤ / ١١/ ٢٠١٤  زانكۆی راپەڕین بە هاوكاری لەگەڵ سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە،دیبەیتێكی تایبەت بەهەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رێكخست.

 لەدیبەیتەكەدا سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقام و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و چەندان چالاكەوان و ڕۆژنامەوانی بواری ژنان  ئامادەبوون ، دیبەیتەكە چوار  تەوەری گرنگی لەخۆگرتبوو ، كەلەلایەن ڕێكخەرانی دیبەیتەكەوە بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو .

لەسەرەتادا بەڕێز (چلورە هەردی) رۆشنبیرو چالاکی بواری ژنان تەوەری جێندەر لە پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكاندا بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو ، دواتر بەڕێز (د.ئەحمد محمود) مامۆستای زانكۆ باسی لە سەرچاوەكانی توندوتیژی دژی ژنان لەكۆمەڵگەی كوردیدا كرد، پاشان بەڕێز (صلاح علی) بەتەوەری چی بكەین بۆ كەمكردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی  بەرامبەر ئافرەتان بەشداری دیبەیتەكەی كرد ، هەروەها بەڕێز (سەمیرە محمد ) چالاكەوانی بواری ژنان باسی لە بنەما سەرەكیەكانی توندوتیژی دژی بەرامبەر ژنان و كاریگەرییەكانی لەسەركۆمەڵگا كرد .

لەكۆتایی دیبەتەكەدا دەرفەتی پرسیاركردن بۆ ئامادەبووان ڕەخسا ، لەلایەن ڕێكخەرانی دیبەیت و لیژنەی ئامادەكار وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی ئامادەبووان درایەوە.

 

نوسینی : ئەیوب محمد
فۆتۆ      : محمد عبداللە