چالاکی وەرزشی
بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی و هونەری زانکۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانەی فۆتساڵی خویندکاران و فەرمانبەران گەشتی زانکۆی سۆرانی کرد.
لە یارییەکی بەهێزدا و بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆری سکوڵی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سۆران تیپی فوتساڵی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین و زانکۆی سۆران بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا زانکۆی ڕاپەڕین (١ – ٠) گۆڵ دۆڕا .
یاری دووەم لە نێوان تیپی فوتساڵی فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین و فەرمانبەرانی زانکۆی سۆران ئەنجامدرا، لەم یارییەشدا فەرمانبەرانی زانکۆی سۆران توانیان بە ئەنجامی (٦ – ٣ ) گۆڵ یارییەکە ببەنەوە .
لێرەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەری زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی ڕێزگرتن و میوانداری زانکۆی سۆران دەکەین .