بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و چالاکی هونەری زانکۆی ڕاپەڕین بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی مامۆستایان و فەرمانبەران میوانداری پەیمانگای تەکنیکی کۆیەی کرد.
یارییەکە کاتژمێر ١١ لە یاریگای زانکۆی ڕاپەڕین لە نێوان تیپی تۆپی پێ ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەرین و پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا زانکۆی ڕاپەڕین توانی بە ئەنجامێکی گەورە (٧ – ٤ ) گۆڵ یارییەکە بباتەوە .