University of Raparin Logo

یادی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز لە زانکۆی ڕاپەڕین کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١/ ١٢ / ٢٠١٤ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی (ئایدز)، سکوڵی پەرستاری بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی راپەڕین سیمینارێکیان سازکرد.


 

سەبارەت بەو نەخۆشیە بەڕێز (د. بەرزان محمد محمدئەمین) مامۆستا لە سکوڵی پەرستاری وتی : ئێمە بەمەبەستی زیاتر وشیارکردنەوەی خوێندکاران لە مەترسیەکانی ئەو نەخۆشیە هەڵساین بە سازکردنی ئەو سیمینارە  و گرنگترین نیشانەکان و هۆکارەکانی توشبوون و ڕێگاکانی خۆپاراستن بۆ خوێندکاران باس دەکەین.

هەر لەبارەی نەخۆشی ئایدز-ەوە بەڕێز (محمد علی قادر) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ وتی : مەبەستی ئێمە لە ئەنجامدانی ئەو سیمینارە وەکو هەڵمەتێکی وشیارکردنەوە وایە ئێمە زانیارییەکان لەسەر ئەو نەخۆشیە بە خوێندکاران دەگەیەنین ئەوانیش بە تاکەکانی خێزان بۆ ئەوەی دواڕۆژێکی گەش چاوەڕێی میللەتەکەمان بکات.

نەخۆشی ئایدز نەخۆشییەکی جیهانیەو ساڵانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە، چونکە نەخۆشییەکی زۆر بڵاوە لە جیهاندا بە تایبەت لە وڵاتانی ئەفریقا.