University of Raparin Logo

ئەنجامی خویندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان

چاپکردن ئیمەیڵ

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا د. كەریم ساڵح راوێژكاری وەزارەت ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی لەزانكۆ و پەیمانگاكان ئاشكرا كرد.

وتیشی: "بۆ ئەمساڵ 30 هەزار و 653 خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون".

 

ئەنجامەكان بەجۆرێكە كە زانستی 18 هەزار و 452 خوێندكاری هەبووە وێژەیی 12 هەزار و 201 خوێندكار وەرگیراون و كەمترین كۆ نمرەی وەرگیراویش 61.57 ە لە بەشی زانستی و وێژەییش 63.57ە.

د. كەریم ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەو ناوانەش 1397 خوێندكار ناوەكانیان نەهاتۆتەوە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بەمەش كۆی گشتی خوێندكارانی وەرگیراو 32 هەزار و 279 خوێندكارە، واتە 80.36%ی خوێندكاران كە پێشكەشیان كردووە، ناویان هاتۆتەوە و ئەوانەی دەمێننەوە ژمارەیان 16 هەزار خوێندكارە كە دەتوانن لە زانكۆ تایبەتەكان داواكاری وەرگرتن پێشكەش بكەن.

د. كەریم ساڵح راوێژكار لەوەزارەتی خوێندنی باڵا وتی: "سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەكان بڵاو دەكرێنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕۆژی شەممە بەرواری 6/12 تا 11/12 پێویستە خوێندكاران سەردانی كۆلێژ و پەمانگاكان بكەن بۆ هەر ئیش و كارێكی خۆیان یان هەر نارەزاییەكیش كە هەبێتیان.

وتیشی: "رۆژی 13/12 یەكەم رۆژی دەستپێكردنی دەوامی رەسمییە".

د. كەریم ساڵح ئەوەشی ئاشكرا كرد، خوێندكارانی ناوچە دابڕێنراوەكان بەسیستمێكی جیا لەزانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم وەردەگیرێن.

خوێندكاران/ قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ڕێكەوتی (4/12/2014) لە سەعات (8)ی شەو بەدواوە لە ڕێگەی وێب سایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆ لاین)یان پێ‌ بڕكردبوەو دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەردەگیراون.