University of Raparin Logo

٧٤٠ خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم وەرگیران

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەرگیرانی (740) خوێندكاری لە دەرچووانی دیكە لە ئامادەیی و پەیمانگە پیشەیی و ئیسلامی و نابینایان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان وەرگیران.

پاڵپشت بە كۆبونەوەی لێژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتن كە پەسەندكراوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن پاڵپشت بە ڕێنماییەكانی وەرگرتن لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی (2014-2015)، بڕیاریدا بە وەرگرتنی (740) خوێندكاری لە دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگە پیشەیی و ئیسلامی و نابینایان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستاندا.
سەبارەت بە وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەكان بۆ ئەساڵی خوێندنی (2014-2015) ، بڕیاردرا بە وەرگرتنی (552) خوێندكاری دەرچووی ئامادەییە پیشەییەكان لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی وەرگرتنی دەرچوانی ئامادەیی و پەیمانگە ئیسلامیەكانی سەر بە وەزارەتەكانی پەروەردەو ئەوقاف و كاروباری ئاینی بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، بڕیاردرا بە وەرگرتنی (176) خوێندكاری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان. هەرچی پەیوەندی بە وەرگرتنی (نابینایان)ەوە هەیە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیاردرا بەوەرگرتنی (12) خوێندكاری نابینا لە دەرچوانی پۆلی (12) ی ئامادەیی بۆ درێژەدان بە خوێندنیان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.