رۆژی 2014/12/11، زانكۆی راپەڕین وەك یەكەم زانكۆی حكومی لەهەرێمی كوردستان دۆمەینی كوردی بۆ دانرا، كە پێشتر دۆمەینی وێب سایتی زانكۆی راپەڕین (www.raparinuni.org)بوو و ئێستا كراوە بە ( www.raparin.edu.krd ) كە لەلایەن فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە دانراوە.
بەخۆماڵیكردنی دۆمەینی ماڵپەڕە حكومی و دەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەپێی پلان و پرۆژەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم گشت دامودەزگاكان دەبێت بكرێن بە دۆمەینی كوردی (krd.)و لەناویشیاندا زانكۆكان دەبێت دۆمەینی كوردییان بۆ دابنرێت، زانكۆی راپەڕین وەك یەكەمین زانكۆی حكومی توانی ئەو دۆمەینە كوردییە بەدەستبهێنێت و لەئێستادا كاری پێدەكرێت، هەروەها پێشتر زانكۆی راپەڕین-یش زانكۆی ئەمریكی لەدهۆك هەمان دۆمەینی كوردی وەرگرتووەو بەوەش زانكۆی راپەڕین دەبێت بەیەكەمین زانكۆی حكومی و دووەمین زانكۆش لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان كە ئەو دۆمەینەی بەدەستهێناوە.
لێرەوە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین-ەوە رێزو سوپاسی خۆمان ئاراستەی فەرمانگەی تەكنۆلۆژیای زانیاری لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە توانیویانە پڕۆژەیەكی ستراتیژی و خۆماڵی بۆ ماڵپەڕی دەزگا حكومی و رەسمییەكان دابنێن و هاوكارو هەماهەنگێكی باشی زانكۆی راپەڕین-یان كرد بۆئەوەی بتوانین لەزووترین كاتدا دۆمەینەكە دەستەبەربكەین.