University of Raparin Logo

زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر کاریگەری فێرکردن و فێربوون لە خوێندنی باڵادا سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری فێرکردن و فێربوون، تەکنەلۆجیای زانیارییەکان و پرۆگرامی تواناکانی پەیوەندی کردن لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت ( پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر کاریگەری فێرکردن و فێربوون لە خوێندنی باڵادا) ساز دەکات لە بەرواری ٦-٧ / ٢ / ٢٠١٥ لە کامپەسی زانکۆدا.

رێکخەرانی پرۆگرامی کۆنفرانسەکە بانگهێشتی ئەندامانیان دەکەن لە لوبنان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە مەبەستی ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکە،  پرۆگرامی کۆنفرانسەکە پەیوەندیدارە بە ئەندامانی فاکەڵتییەکان وە ئەو تاکانەش کە ئارەزوی سکۆلارشیپی کاریگەری فێرکردن و فێربوون لە خوێندنی باڵادا دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا، کۆنفرانسەکە ئامانجی رەخساندنی هەلی دروست کردنی پەیوەندی پڕۆفێشناڵە لەنێوان ئەندامانی بەشداربووی کۆمەڵەکەدا لەسەر ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی. سەرەڕای دانیشتنی ئاراستەکردنی لێکۆڵینەوە لە پرۆگرامەکەدا،هەندێ تایبەتمەندی و وتەی سەرەتای کۆنفرانسەکەش پێشکەش دەکرێت. لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانس بۆ خۆ تۆمار کردن و زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە:

http://www.aub.edu.lb/conferences/etlhe/Pages/index.aspx

یان بەم ئیمەیڵە پەیوەندیمان پێوە بکەن : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 دوا مۆڵەتی پێشکەش کردن : ٢٠ / ١ / ٢٠١٥