بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامار و تەکنەلۆجیای زانیارییەکان لەسەرەتای دروست بوونی زانکۆوە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە کراوەتەوە، ئیش و کارەکانی ئەم بەڕێوبەرایەتیە بریتییە لە ئامادەکردنی ئاماری ساڵانەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران .
سۆران عوسمان رەسوڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامارو تەکنەلۆجیایی زانیارییەکان سەبارەت بە ئاماری خوێندکاران و مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ وتی : لە ئێستادا زیاتر لە ٣٠٠٠ سێ هەزار خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین دەخوێنن و لە سێ خولی دەرچوونیش نزیکەی ١٠٠٠ هەزار خوێندکار بروانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش (٨٣٩) خوێندکار لە زانکۆی ڕاپەڕین وەرگیراون و لە ناویاندا ٢ دوو خویندکاری بیانی هەیە.
بەڕێوەبەری پلان و ئامار دەربارەی ئاماری مامۆستایان وتی : سەبارەت بە ئاماری دەستەی وانەبێژان، لە ئێستادا زانکۆی ڕاپەڕین ٥٢ مامۆستا بڕوانامەی دکتۆراو ١٥٤ مامۆستاش بڕوانامەی ماستەریان هەیە و وانەبێژن لە زانکۆمان، هەروەها وتیشی : ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو لە خوێندنی باڵا ماستەر ٤٤ خوێندکارە .