زانکۆی لیڤەرپوڵ جۆن مۆڕز (LIMU) لە بەریتانیا هەلی خوێندنی ماستەر دەرەخسێنێت بۆ خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان، کە تەواوی تێچوی خوێندنەکە بە بڕی ١٢،٠٠٠ پاوەند، دەگرێتە ئەستۆ. پرۆگرامەکە بۆ گشت بوارێکی ماستەرە لە زانکۆی لیڤەرپوڵ جۆن مۆڕز، کەلە لایەن هەمان زانکۆوە سپۆنسەر دەکرێت.
مەرجی داواکاری پێشکەشکردن: بۆ داواکاری پێشکەشکردن پێویستە لەسەر داواکار:
-کۆ نمرەی تاقیکردنەوەی (IELTS) ی لە (٧) کەمترنەبێت بەمەرجێک (٦.٥) کەمتری نەبێت لە هەربەشێک، وە یان هاوتای هەمان نمرە لە تاقیکردنەوە نێودەوڵەتییەکانی تر
-کاندیدی هیچ پرۆگرامێکی تر نەبێت
-پێشوەخت ئۆفەری زانکۆی لیڤەرپول (LIMU) ی هەبێت بۆ مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠١٥
-فۆرمی داواکاری پێشکەشکردن بەتەواوی پڕبکاتەوە
-کۆرسی ماستەرەکەی (FULL Time) وەربگرێت، واتە ماوەی کۆرسەکە لە سالێک تێپەر نەکات
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:
داواکاری لەرێگەی (online) دەبێت، بەلام بەر لە داواکردنی سکۆلەرشیپەکە داواکار پێویستە ئۆفەری زانکۆی لیڤەرپول جۆن مۆڕز-ی هەبیت. هەروەها پێویستە پێشتر تاقیکرنەوەی (IELTS) ی هەبێت و کۆنمرەی لە (٧) کەمتر نەبیت، وە یان تاقیکردنەوەیەکی تری باوارپێکراوی نێودەوڵەتی هاوتای (٧) ی (IELTS)ی هەبێت.
دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: ٢/٦/٢٠١٥
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
Further Official Scholarship Information and Application
لە ئینگلیزییەوە:
سیروان حسن