دەنگى زانکۆ لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى بیسەرانیدا لە ١/ ٢/ ٢٠١٥ وە پەخشى ئاسایى خۆى رۆژانە درێژدەکاتەوە لە سەعات ٨ ى بەیانییەوە بۆ سەعات ٥ى ئێوارە و فریکوێنسەکەى لە ٩٧,٣ وە دەگۆڕێ بۆ ١٠٤,١ .
لەم بارەیەوە ئەمین خدر : لێپرسراوى هۆبەى راگەیاندن و رۆشنبیرى زانکۆى راپەڕین رایگەیاند : بۆ وەرزى نوێى کارکردنمان لە دەنگى زانکۆ کە رادیۆى زانکۆى راپەڕینە کۆمەڵێک بەرنامەى نوێ و ئەکادیمیمان خستۆتە خشتەى بەرنامەکانمان و هەوڵ دەدەین زۆرترین خزمەت پێشکەش بکەین ، بۆیە بوارەکە ئەوەى دەخواست کاتى ئاسایى پەخشمان درێژ بکەینەوە و رۆژانە لە سەعات ٨ ى بەیانییەوە بۆ ٥ ى ئێوارە ، هەروەک بیسەرانى بەڕێزى دەنگى زانکۆ ئاگادارکەین کە لە ١/ ٢/ ٢٠١٥ وە فریکوێنسى رادیۆکەشمان لە ٩٧,٣ وە دەگۆڕێت بۆ ١٠٤,١ .