University of Raparin Logo

(230) خوێندكاری پزیشكی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم لە زانكۆكان هەرێم وەرگیران

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سێ‌ نوسراودا كە بە ئیمزای (د.یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەژمارەكانی (29415, 29416, 29417)، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی (29/12/2014) دەرچوە،

ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوی هەرێمی كوردستان لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سوپاسی زۆری زانكۆكان دەكات، چونكە سەرباری ئەو بارگرانیە زۆرەی كە لەسەریانە، بەتایبەت لە زانكۆ و فاكەڵتی و كۆلێژە پزیشكییەكان، بەڵام  لەبەر ڕۆشنایی ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا هاریكاری وەزارەت بون و ڕەزامەندیان نیشاندا لەسەر وەرگرتنی (230) خوێندكارەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، كە بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا و باشورو ناوەڕاستی عێراق نەیاندەتوانی درێژە بەخوێندن بدەن. وەك لە نوسراوەكەدا هاتوە وەرگرتنی ئەو خوێندكارانە بەسیستەمی میوانداری دەبێت بۆ درێژەدان بەخوێندن لە ساڵی خوێندنی (2014-2015) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوی هەرێمی كوردستان لە زانكۆی دهۆک   
خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوی هەرێمی كوردستان لە زانكۆی سلێمانی   
خوێندكارانی بەشە پزیشكییەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوی هەرێمی كوردستان لە زانكۆی هەولێری پزیشکی