University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سێ یەکەمی سەر ئاستی زانکۆی خەڵاتکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك بەسەر دەستپێكردنی دەوامی ئاسایی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لەزانكۆی ڕاپەڕین ،  ئەمرۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ١٤/ ١ /٢٠١٥ لەهۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن مەراسیمێكی شایستەی بۆ ئەو مەبەستە سازكرد. لەمەراسیمەكەدا بەڕێزسەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین و یاریدەدەران و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لەمامۆستایان و خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان ئامادەبوون .

سەرەتا بەڕێز (پ.د.محمد علی عبداللە) سەرۆكی زانكۆی ڕاپەڕین لەوتەیەكیدا بۆ خوێندكاران باسی لەوەكرد: زانكۆ ناوەندیكی باڵای خوێندنە و پێكهاتووە لەمامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران، پێویستە لەسەر هەریەكێ‌ لەم سێ‌ چینە پابەند بەو یاسا و ڕێنماییانەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆمان بۆیان دیاری دەكات.

سەبارەت بەخوێندكارانی قۆناغی یەكەم سەرۆكی زانكۆ باسی لەچەند تەوەرێكی گرنگ كرد، وەك پابەندبوونی خوێندكار بەیاسا و ڕێنماییەكانی خوێندن لەزانكۆدا، پێویستە خویندكاران دووربكەونەوە لە نواندنی هەر ڕەفتارێكی ناڕێك و نەشیاو،هەروەها وتیشی: پێویستە خوێندکاران پابەندبن بەدەوامكردن و چونە ناوهۆڵەكانی خوێندن و پاراستنی سەلامەتی كەسانی دەوروبەر و كەل و پەلی ناو هۆڵەكانی خوێندن و باڵەخانەكان و پاك ڕاگرتنی ژینگەی زانكۆ، وە هەركاتێك خوێندكاران ڕووبەڕووی كێشەیەك دەبنەوە یاخود داواكارییەكیان هەبوو پێویستە لەڕێگەی (سلسلەی مراجع) و نوێنەرەكانیانەوە بیگەیەنن بەلایەنی پەیوەندیدار لەناو زانكۆدا.

دواتر (د.هێرش رسول ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وتەیەكی پێشكەش كرد: وێرای پیرۆزباییكردن و بەخێرهاتنی گەرمی خوێندكاران، جەختی لەسەر قسەكانی سەرۆكی زانكۆ كردەوە لە پابەندبوونی خوێندكاران بە یاساو ڕێنماییەكانی خوێندن و پاراستنی گیانی تەبایی و هاوكاری لەنێوان خوێندكاران... هتد، لەكۆتاییدا هیوای سەركەوتنی بۆ سەرجەم خوێندكاران خواست.

پاشان (د.موفق خالید) ڕاگری فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەوتەیكدا بەخێرهاتنی خوێندكارانی كردو سوپاسی خۆی ئاراستەی ستافی زانكۆ كرد لەمامۆستایان و فەرمانبەران كە لەڕابردوودا زۆر دڵسۆزانە و بوێرانە كارەكانی خۆیانیان ئەنجام داوە. هەر ئەمەش وایكردووە كە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زانكۆمان گەشەسەندن و بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێت .

لەكۆتایی مەراسیمەكەدا وەک هاندانێک بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ خەڵات بەسەر دەرچووە یەكەمەكانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) دا دابەشكرا .