University of Raparin Logo

بۆ ئەو خوێندكارو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت لەئەمریكا بخوێنن

چاپکردن ئیمەیڵ

كونسوڵگەری ئەمریكا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ / ١ / ٢٠١٥ کاتژمێر ١١ی بەیانی  سیمینارێك لەزانكۆی راپەڕین ئەنجامدەدات.

 لە هۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ لە فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، وەفدێكی كوسنوڵگەریی ئەمریكا سیمینارێك بۆ ستاف و خوێندكارانی قۆناغی چواری زانكۆی راپەڕین ئەمجامدەدات دەربارەی دەرفەتی خوێندن لەئەمریكا. مامۆستا ئاراز رەمەزان بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی زانكۆی راپەڕین بەماڵپەڕی زانكۆی راگەیاند كە ئامانج لە سیمینارەكە بۆ زیاتر ئاشناكردنی خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕینە بە سیستمی خوێندن لەئەمریكاو هەروەها چۆنێتی داواكردنی ڤیزاو ڕێكارە یاساییەكان لەڕێی كونسوڵگەریی گشتی ئەمریكا لەهەولێر، وتیشی: لەسیمینارەكەدا ئەم بابەتانە دەخرێنە ڕوو:

 * پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی خوێندكارانی عێڕاق
*  سیستمی پەروەردەیی لە ئەمریكا كە پێكدێت لە :
 * جۆرەكانی دامەرزراوەكانی خوێندنی باڵا لە ئەمریكا
*  شێوازی پۆڵێنكردنی زانكۆكان
 * سەرچاوە داراییەكان و تێچووی خوێندن
 * پرۆسەی هەڵبژاردنی زانكۆیەكی ئەمریكی
 * پرۆسەی وەرگیران لەزانكۆكانی ئەمریكا
 * وەرگرتنی مەرجدار لەهەندێك لەزانكۆكانی ئەمریكا بۆ خوێندكارانی تواناسازی و ئەوانەش كە زەمالەی خوێندنیان بەدەستهێناوە لەیەكێك لەزانكۆكانی ئەمریكا
  *پوختەیەك دەربارەی ئەو خزمەتە پەروەردەییانەی كە پێشكەش بەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراون.  

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان روونیشیكردەوە كە لەساڵی رابردوودا كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر بەیاوەری وەفدێك سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد، هەروەها لەڕێی پەیوەندییەكانی زانكۆوە ئەم سیمینارە رێكخراوەو بڕیاریشە لەلایەن ستافی كسنوڵگەری ئەمریكییەوە لەهەولێر لەماوەی ئەمساڵدا چەند سیمینارێكی دیكە رێكبخرێت لەزانكۆی راپەڕین بۆ زیاتر ئاشنا كردنی ستاف و خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین، وتیشی: ئەو كەسانەی بەشداری سیمینارەكە دەكەن پێویستە ستافی زانكۆ یاخود خوێندكاری قۆناغی چواربن و زمانی ئینگلیزی بزانن، هەروەها ئارەزووی خوێندنیان هەبێت لەزانكۆو دامەزراوەكانی ئەمریكا.