بڕیارە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٨/١/٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، گفتوگۆی یەکەمین نامەی ماستەر بکرێت.
نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار ھەوار مردان محمد نووسراوەو لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو دەکرێت وەک بەشێک لەپێویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری پەرستاری، ئەوەش یەکەمین نامەی ماستەر دەبێت کە لەزانکۆی راپەڕین تاوتوێ دەکرێت و یەکەمین بڕوانامەی ماستەریش دەبێت کە لەبواری پەرستاری دەبەخشرێت. ئامادەبوون کراوەیە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین. راگەیاندن و رۆشنبیری زانکۆ