کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٨ / ١ /٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی پ.ی . د صباح ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. هێرش رسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی یەکەمین نامەی ماستەر لە بواری پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین کرا.
نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار (ھەوار مردان محمد) بە ناونیشانی (KNOWLEDGE AND SELF- CARE OF PATINETS WITH DIABETIC FOOT IN CHAMCHAMAL CITY ) و بەسەرپەرشتی پ.ی .د سمیر یونس لافی مامۆستا لە سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین نوسراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو وەک بەشێک لەپێویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری پەرستاری دا کراو لە ئەنجامدا بە پلەیەکی شایستە پەسەندکرا، ئەوەش یەکەمین نامەی ماستەر دەبێت کە لەزانکۆی راپەڕین تاوتوێ دەکرێت و یەکەمین بڕوانامەی ماستەریش دەبێت کە لەبواری پەرستاری دەبەخشرێت.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەيڕین ەوە پیرۆزبایی لە خوێندکار (هەوار مردان محمد ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و گەلی کوردو کوردستان.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان :
* پ.د. سعدیە احمد خضر / سەرۆکی لێژنە / زانکۆی هەولێری پزیشکی / سکوڵی پەرستاری.
* پ.د. محمد عمر محمد / ئەندام / زانکۆی سلێمانی / کۆلێژی پزیشکی.
* پ.د. نضیرە حسین علوان / ئەندام / پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی بغداد.
* پ.ی.د سمیر یونس لافی / ئەندام و سەرپەرشتیار / زانکۆی ڕاپەڕین / سکوڵی پەرستاری.