University of Raparin Logo

گۆڤاری زانکۆی راپەڕین، ژمارە زنجیرەی پێوانەیی نێودەوڵەتی پێدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

گۆڤاری زانکۆی راپەڕین کە گۆڤارێکی زانستی و ئەکادیمی وەرزییەو لەلایەن زانکۆی راپەڕینەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە لەمانگی ١ /٢٠١٥دا ژمارە زنجیرەی پێوانەیی نێودەوڵەتی پێدرا.

ئاراز رەمەزان وتەبێژی زانکۆی راپەڕین و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆ بە ماڵپەڕی زانکۆی راگەیاند: گۆڤاری زانکۆی راپەڕین گۆڤارێکی زانستیی و ئەکادیمییەو لەساڵی ٢٠١٤دا یەکەم ژمارەی لێدەرچووەو تائێستاش (٢) دوو ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، وتیشی: بەھەوڵ و ھیمەتی بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی زانکۆمان توانرا لەمانگی ١ /٢٠١٥دا ژمارە زنجیرەی پێوانەیی نێودەوڵەتی بە ژمارە (ISSN 2410- 1036 Journal of Raparin University) بۆ گۆڤاری زانستی زانکۆی راپەڕین وەربگیرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشدا کە لەئێستادا گۆڤاری زانکۆی راپەڕین گۆڤارێکی زانستیی و ئەکادیمی باوەڕپێکراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و وەک سەرچاوەیەکی زانستی دەتوانرێت ھەموو ئەو توێژینەوانەی تێیدا بڵاودەکرێنەوە بەکاربھێنرێن.