University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمیناری ڕاهێنانی تواناکان ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

 ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢٦ / ١ / ٢٠١٥ ، تیمی ڕاهێنانی تواناکان لە نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( لێوژه‌ جلال، دیلان ئاکره‌یی، ئاکار ئازاد ) و (م.شوان ‌‌حسن) نوێنەری زانکۆمان بۆ پڕۆگرامەکە سیمینارێکیان لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ ڕێکخست، لە سیمینارەکەدا بەشێکی زۆری مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون.

 سەرەتا وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن دکتۆر هێرش رسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پێشکەشکرا.

دواتر بەڕێز لێوژە جلال لە تیمی ڕاهێنانی تواناکان پڕۆژەی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانی پێشکەشکرد، مەبەست لە ڕاهێنانی تواناکان، شێوازی فێربوونی بە ئەزموون کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی شارەزایی و تیۆری بەدەستهاتوو لە هۆڵەکانی خوێندن بە شێوازێکی پڕاکتیکی و گەشەپێدانی تواناکان لە ژینگەیەکی پڕۆفیشناڵ.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە ناساندن و شیکردنەوەی ڕاهێنانی تواناکانە بۆ فێرخوازان و وردەکاری ڕاهێنانی تواناکان لە قۆناغی دووەم کە پەیوەستە بە دۆزینەوەی کار لە کۆمەڵگاداو بەدیهێنانی توانای داهێنان.

لە کۆتایی سیمینارەکەدا سەرنج و تێبینییەکانی فێرخوازان و خوێندکاران گفتوگۆیان لەسەر کرا.