University of Raparin Logo

ڕێوڕەسمی ماتەمینی شەهیدان لەزانكۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ١/ ٢/ ٢٠١٥ لەسكوڵی پەروەردەی بنەڕەت(خوێندنی ئێواران) لەزانكۆی ڕاپەڕین رێورەسمی ماتەمینی بۆ ئەو پێشمەرگانە بەڕێوەچوو كە لە رووبەرووبوونەوەكانی تاقمی تێرۆریستی داعش و رزگاكردنەوەی ناوچەكانی باشووری كەركوكدا شەهید بوون.

لەو رێورەسمەدا بەرێز (د.ئەحمەد محمود) راگری سكولی پەروەردەی بنەڕەت و ژمارەیەك لەمامۆستایان و خوێندكاران ئامادەبوون، لەڕێوڕەسمەكەدا بەیاننامەیەك خوێندرایەوە و تیایدا ستایشی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد بۆ بەشداریكردنیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ناوچەكانی كوردستان،بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هەردوو شەهیدی فەرماندە عەمید (شێركۆ شوانی) لیوا (حسێن مەنسور) كە لەمیانی هەڵمەتەكانی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەستی داعشدا شەهید بوون.