زانکۆی تەکنیکی لەئەستەمبول بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئایدنی ئیستەمبول هەڵدەستێت بە سازدانی سیمپۆزمێکی زانستی لەسەر ڕەوشی کەش و هەواو گۆڕانکارییە ژینگەییەکان لە مانگی چواری ٢٠١٥. لە سیمپۆزمەکەدا تیشک دەخرێتە سەر بواری زانستی کەشناسی و دیاریدە و کارەساتە ژینگەییەکان لە جیهاندا. ئامانج لە ئەنجامدانی سیمپۆزمەکە بۆ تاوتوێکردنی بواری کەشانسییە لە نێوان زانکۆ و ڕێکخراو و دامەزراوە بەشداربوەکاندا. هەروەها کاردەکرێت بۆ دانانی ستراتیژ و یاساکانی کاردن لەو بوارەدا.
لایەنێکی گرنگی ئەم کۆنفڕانسە بانگهێشتکردنی پسپۆڕانی بوارکە دەگرێتە خۆی، کە بە هاوکاریی چەندین کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و زانستی و بوارە جۆر بەجۆرەکان ئەنجامدەدرێت. ئەم سیمپۆزمە بەهاوکاریی چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە بەڕێوەدەچێت لەوانەITU, IAU,OMU,، بەڕێوەبەرایەتی گشتی Turkish Air lines ، سەنتەری خزمەتگواریی کەش و هەوا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی و فڕین، بەڕێوەبەرایەتی ژینگە پارێزیی مەرمەرا، ناوەندی ئەندازیارانی کەشناسی، دامەزراوەی کاروباری هایدرۆلیکیی.
سیمپۆزمەکە دەرفەتێکی باشە بۆ کۆکردنەوەی شارەزایانی ناوخۆیی و جیهانی بۆ نیشاندان و دەرخستنی بیروڕای تازە و بەشداری شارەزایانی گەنج لە بواری کەشناسیدا.