University of Raparin Logo

زانكۆی دهۆك هەلی (٣٠) كورسی خوێندن بەسیستەمی پاڕالێل ڕادەگەێنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ئاماژە بەنوسراوی ژمارە (٢٥٥١) لە رێكەوتی ٤/ ٢ / ٢٠١٥ بڕیاردرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)  لە فاكەڵتی پزیشكی زانكۆی دهۆك لە سكوڵەكانی (پزیشكی – دەرمانسازی – پزیشكی ددان) بۆ هەر سكوڵێك (١٠) كورسی خوێندن تەرخان بكرێت بەپێی مەرجەكانی خوێندنی پاڕالێل.

بەپێی نوسراوەكە، ٨٠% ی كورسییەكان دەرچووانی ئامادەییەكانی پارێزگای دهۆك پێشبڕكێی لەسەر دەكەن و ٢٠% ی كورسیشیان دەرچووانی ئامادەیییەكانی تری پارێزگاكانی هەرێم پێشبڕكێی لەسەردەكەن.

ماوەی پێشكەش كردن (٧) رۆژ بەردەوام دەبێت لە رۆژی بڵاوبوونەوەی لەسایتی رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەروەها پێشكەشكردن راستەوخۆ دەبێت بەپێی فۆرمی ئامادەكراو لەزانكۆی دهۆك.