University of Raparin Logo

وەزیری خوێندنی باڵا زانكۆی راپەڕین یەكێكە لە زانكۆ گرنگەكانی كوردستان

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی ٩/ ٢/ ٢٠١٥ بەڕێز (د.یوسف گۆران ) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم گەیشتە شاری ڕانیە، دواتر سەردانی زانكۆی ڕاپەڕینی كرد و لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕینەوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.

سەرەتا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوێی لە داواكاری و پێداویستییەكانی زانكۆی راپەڕین گرت كە، لەلایەن سەرۆك و یاریدەدەرانی سەرۆك و راگری سكوڵ و فاكەڵتیەكان خرایەڕو، بۆ ئەوەش وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند:  زانكۆی راپەڕین یەكێكە لە زانكۆ گرنگەكانی كوردستان كە توانیویەتی لەماوەی دستبەكاربونی زانكۆكە تا ئێستا سێ خولی دەرچوونی هەبێت و ببێتە مایەی سوود بۆ خەڵكی سنوورەكە.

 لەبارەی گرنگیدانی زیاتر بە زانكۆكان ( د. یوسف گۆران) وتیشی:  كاردەكەین بۆ بایەخدانی زیاتر بە زانكۆكان لە قەزا و ئیدارە سەربەخۆكاندا بەشێوەیەك كۆلێژ و فاكەڵتی تازەیان تیادا بكرێتەوە ئەویش بەپێی پێویستی ناوچەكە، هەروەك بایەخیش دەدەین بە زیادكردنی كورسی خوێندنی ماستەر لەم ناوچانە بەو پێیەی هانی زیاتری فێرخوازان بدرێت لە زانكۆ و پەیمانگەی ناوچەكانیان درێژە بەخوێندن بدەن.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوپاتیكردەوە لە داهاتودا پێداچونەوە دەكەین لەبارەی دابەشكردنی میلاك بەسەر زانكۆ و پەیمانگەكان لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بۆ ئەوەی هاوشێوەی زانكۆ لە شارەكان، زانكۆی قەزا و ئیدارە سەربەخۆكانیش گرنگی زیاتریان پێبدرێت و بواری زانستی و ئەكادیمیان زیاتر پێش بخرێت.

 

.