ڕۆژی سێ شەممە ١٠ / ٢ / ٢٠١٥ بەریوەبەرایەتی جالاكی وەرزشی و هونەری زانكۆ، مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ شەهیدانی كوردستان رێكخست.
سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ساتێك وەستان بە بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێ‌کرد، دواتر د. هێرش رەسوڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری خوێندکاران وتی : به ناوی سه‌رۆکایه‌تیی زانکۆی راپه‌ڕین-ه‌وه، هاوخه‌میی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربڵندی شه‌هیدانی ده‌ستی تێرۆریستانی داعش دوپاتده‌که‌ینه‌وه و جارێکی دیکه، لێره‌وه په‌یمانی وه‌فاداری بۆ رێبازه‌که‌یان نوێده‌که‌ینه‌وه، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه مرۆیی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی گیانیان له رێگایدا به‌ختکرد، هەروەها وتیشی : ئه‌وانه‌ی گێچه‌ڵ به کورد و کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی چاویان به ره‌وتی مه‌ده‌نییه‌ت و ژیاندۆستیی کوردستان هه‌ڵنایه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌رمان بگه‌ڕێننه‌وه، شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ی تاریکین، جانه‌وه‌ری مرۆڤکوژن، تارمایی مهرگهێنن به ئاسمانی خه‌ونه‌کانمانه‌وه، به‌ڵام به‌رپه‌رچدانه‌وه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌فسانه ئاسای پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤان و گه‌ریلا ئازاکانی کوردستان، سیحری هه‌مو پیلانه‌کانیانی به‌تاڵکرده‌وه، هه‌مو ئامانجه‌کانیانی کرده بڵقی سه‌رئاو. لە کۆتاییدا لەلایەن خوێندکارانەوە چەند پارچە شیعرێك خوێندرایەوەو بە سروودی ئەی شەهیدان و پێشمەرگە كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.