University of Raparin Logo

قۆناغی یەکەمی پڕۆگرامی ھاوبەشیپێکردنی رێکخراوی(IREX) ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

وەک ھەنگاوی یەکەمی دەستپێکی پرۆگرامی ھاوبەشیپێکردنی رێکخراوی (IREX) بۆ زانکۆ تازەکان لەساڵی دووەمدا لەرۆژانی ٢-٥/٢/٢٠١٥، لەشاری ھەولێر وۆرکشۆپێک رێکخرا. پڕۆگرامەکە کە لەلایەن زانکۆی فێرجینا تێک و رێکخراوی (IREX) بەڕێوەدەبرێت ھەوڵ دەدات بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ھاوکاریکردن و پێدانی یارمەتی تەکنیکی

و توانای بەرەوپێشبرنی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی و بەرەو پێشبردنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە لەبەشە ئینگلیزییەکان لەناو زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا پارەی بۆ تەرخانکراوە. ماوەی دوو ساڵە پڕۆژەکە بۆ زانکۆکانی کوردستان دەستپێکردووەو لە ٢٠١٥دا (٤) مامۆستای زانکۆی راپەڕین بەشداریانپێکراوەو لەکۆی ٩ زانکۆی جیاوازی ھەرێمی کوردستان. ھەروەک لەوۆرکشۆپەکەی دوو مامۆستای دیکەی زانکۆی راپەڕین (ڕێبوار ارسلان محمد و ‌ھاوراز قادر حەمە) وەک پێشکەشکار لەوۆرکشۆپەکەدا بەشداریانکرد. ‌ئامانجی سەرەکی پڕۆگرامەکە دروستکردنی پردی پەیوەندی ئەکادیمی زانکۆ تازەکانی ھەرێمی کودستانە بەجیھانی دەرەوە، بەمەبەستی برەودان بەتوانای زانکۆکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی دەستەی وانەبێژیی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لەپڕۆگرامی خوێندن، وەک بەشێک لەڕیفۆرمی خوێندنی باڵا لەھەرێمی کوردستان. ئامانج لەپڕۆگرامەکە بەشداریپێکردنی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی و بەرەوپێشبردنی توانای وانەووتنەوەیان و بەھێزکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و بەرەو پێشبردنی توانای ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بەستنی پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا کە ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە. ھەروەھا تێگەیشتنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەربارەی ئاڵوگۆڕی کەلتوری. شایانی باسە پڕۆگرامی دووەمی (IKURPP) بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت کە زیاتر لە ٣٦ مامۆستای زانکۆکانی (ڕاپەرین، سلێمانی، سەلاحەدین، سۆران، دھۆک، زاخۆک، گەرمیان، ھەڵەبجە) لەوۆرکشۆپەکەدا بەشداربوون. قۆناغی یەکەم: لە بەرۆژی (٢/٢/٢٠١٥) تا (٥/٢/٢٠١٤) وۆرکشۆپێک لەھەولێر ئەنجامدرا کە لەلایەن زانکۆی (Virginia Tech) و ڕێکخراوی (IREX).ەوە بەڕێوەبرا. قۆناغی دووەم: لەرۆژی (٧/٢/٢٠١٥) بۆ (١٥/٧/٢٠١٥) ، ئۆنلاین کۆرس ئەنجامدەدرێت. قۆناغی سێەم: خولێکە لە (USA) لەزانکۆی (Virginia Tech) ئەنجامدەدرێت و بۆ ماوەی ٣ ھەفتە بەردەوام دەبێت، بەڵام مەرج نییە سەرجەم بەشداربووانی وۆرکشۆپەکەی ھەولێر بەشداریان پێبکرێت، چونکە بەپێی میکانیزمێکی تایبەت کە لەلایەن زانکۆی (Virginia Tech) و (IREX) ەوە ھەڵسەنگاندن بۆ بەشداربووان دەکرێت و ھەڵدەبژێردرێن و لەرۆژی (٢٢/ ٨/٢٠١٤) کۆتایی بەپڕۆگرامەکە دێت.