یەكێتی زانكۆكانی ئۆراسیا بەهاوكاری زانكۆی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەئەلبانیا لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ كۆنفڕانسی داهاتوی هەرێمیی، كەلەرۆژی ١٤-١٥/ ٢٠١٥/٣ لەشاری تیرانا لەوڵاتی ئەلبانیا بەڕێوەدەچێت. ناونیشان و تەوەری سەرەكی كۆنفڕانسەكە بریتییە لە"ئەوروپای خۆرهەلات و باشور وەك بازاڕێكی هاوبەش". زانكۆی خۆرهەلاتی ناوەڕاسی ئەلبانیا تێچووی شوێنی مانەوەو گواستنەوە لەفڕۆكەخانەوە بۆ هۆتێل و بەپێچەوانەوە لەخۆدەگرێت. بۆ ئەو مەبەستە زانكۆی راپەڕین كە ئەندامی هەمیشەیی یەكێتی زانكۆكانی ئۆراسیایە نوێنەرێكی بانگهێشتكراوە، بۆیە لێرەوە داوا لەمامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دەكەین هەر بەڕێزێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان بكات.
مەرجەكان:
1. هەڵگری پاسپۆرتی ئەوروپی بێت (پێویستی بەوەرگرتنی ڤیزا نەبێت).
2. زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت.
3. هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بێت. بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و راگەیاندن