بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی خوێندكاران و پێدانی زانیاری نوێ پێیان بەشی باخچەی ساوان- لەفاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین گەشتێكی زانستی بۆ خوێندكارانی قۆناغی دووەم و سێهەمی بەشەكەیان سازكرد .
ئەم گەشتەی خوێندكاران بۆ شاری سلێمانی بوو، بەسەرپەرشتی و چاودێری مامۆستایانی بەشەكە بووە ، لەگەشتەكەیاندا خوێندكاران سەردانی هەریەكە لە(مۆزەخانەی سلێمانی ، باخچەی گوڵی نمونەیی ، مەڵبەندی كاری دەستی ، زانكۆی سلێمانی-بەشی باخچەی ساوایان)یان كرد ، ئەم گەشتە ئەزموونێكی تازەبوو بۆ خوێنكارانی بەشەكە.