University of Raparin Logo

سكولارشیپ بۆ ستافی كشتوكاڵ-ی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

زانكۆی ڕاپەڕین یەكێكە لەو زانكۆیانەی كە بانگهێشتكراوە بۆ بەشداریكردن لەپڕۆگرامی (MENA)  بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا كە مەبەستی پرۆگرامەكە بۆ گواستنەوەی دیموكراسییە بۆ وڵاتانی بەشداربوو.

ستافی زانكۆی راپەڕین دەتوانن داواكاری پێشكەشبكەن بۆ بوارەكانی "كشتوكاڵ" و "بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو". پرۆگرامەكە بەمەبەستی ڕاهێنان و بەشداریكردنی كاندیدەكانە لەسیمینارو وۆركشۆپدا، هەروەها ماوەی كۆرسەكان لە (2) هەفتەوە بۆ (12) هەفتەیە كەتیایدا ماوەی كۆرسەكە  بەپێی جۆری كۆرسەكە دیاریدەكرێت.
دواكات بۆ پێشكەشكردنی داواكاری رۆژی ٢٠/٣/٢٠١٥.   مەرجەكانی داواكاری پێشكەشكردن:
 - دانیشتوی یەكێك لەو وڵاتانە بێت كە لەلیستی سكۆلارشیپەكەدا هەیە (عێراق یەكێكە لەو وڵاتانە).
- نامەی پشتگیری بەڕێوەبەرەكەت ( (Support letter
-فەرمانبەری رێكخراوێك نەبێت كە میكانیزم و شێوازی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ گەشەپێدانی ستاف، لەوانە:
ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكانی كاری پێكەوەیی دەكەن، رێكخراوە زلهێزە نەتەوەیی یان بازرگانییەكان، رێكخراوە نێودەودەڵتییە خۆبەشەكان، رێكخراوە نێودەوڵەتییە NGO كان.
-هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت.
-بەڵگەنامەیەكی حكومی هەبێت بیسەلمێنێت كە پێشكەشكار فەرمانبەری حكومییە.
-تەمەنی لە (٤٥) زیاتر نەبێت. بۆزانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكەن:  www.studyinholland.nl/mena