University of Raparin Logo

پڕۆگرامی پێكەوەبەستنی زانكۆكانی عێراق

چاپکردن ئیمەیڵ

  1. پوخەتەیەك دەربارەی پڕۆگرامی (ULP) ئەم پڕۆگرامە كاردەكات بۆ بەرەوپێش بردنی بواری چاكسازی لەناو سیستەمی خوێندنی باڵا لەعێراق لەفاكەڵتی و ناوەندە كارگێڕییەكانی زانكۆدا بەئامانجی بەهێزكردنی پڕۆگرامی خوێندن لەزانكۆكاندا، هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی مامۆستاكان و تازەكردنەوەی شێوازو ڕێگاكانی وانەوتنەوە بەباشترین شێوازی تەكنۆلۆژی سەردەم و خزمەتكردنی خوێندكاران بەشێوازێكی پێشكەوتوو و ئاست بەرز.

لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە زانكۆكانی عێراق زیاتر تێكەڵ بەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبن و بوارەكانی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری پێشدەخات لەعێراقدا، هەر لەڕێی ئەم پڕۆگرامەوە دەتواندرێت كار بكرێت بۆ پەرەپێدانی چالاكی و تواناكان بۆئەوەی لەو ڕێگەیەوە زانكۆكان بتوانن بەشێوەیەكی باشترو چالاكانەتر تێكەڵ بەدنیای دەرەوەبن، بەهەمان شێوە كاربكرێت بۆ پێداچونەوە بەپڕۆگرامی خوێندن و گەیاندنی بەئاستێك كە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانراوبێت. كونسوڵخانەی ئەمریكا لەبەغدا هەوڵدەدات لەڕێگای ئەم پڕۆگرامەوە پەیوەندی نێوان زانكۆكانی عێراق و ئەمریكا بگەیێنێت بەئاستێكی پێشكەوتوو لەڕێی جەختكردنەوە لەسەر بواری ئەم پەیوەندییە. ڕێكخراوی (IREX) بە خۆشحاڵییەوە بۆ جاری دووەم هەڵدەستێت بەڕێكخستنی پێشبڕكیی پەیوەندی نێوان زانكۆكان بەناوی پڕۆگرامی (ULP)، ئەم ڕێكخراوە پرۆگرامەكەی لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاگەیاند بۆ زانكۆ هاوبەشەكانی ( زانكۆی بەغدا، زانكۆی تەكنەلۆجی-بەغدا، زانكۆی دهۆك) بۆئەوەی چوونە ناو پڕۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نیوان زانكۆ و پڕۆژەی كاری هاوبەش. لەمساڵیشدا ڕێكخراوی (IREX) هەڵدەستێت بەكردنەوەی بەخشینی تایبەت بۆ زانكۆ حكومییەكان. ئەم بەخشینانە (مینحانە) دەرفەتێكی باش دەڕەخسێنن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان زانكۆكان لەو بوارانەی زۆر سەرەكین لەناو سیستمی خوێندنی باڵادا.

زانكۆكانی عێراق بانگهێشتكراون بۆئەوەی پڕۆپۆزەلی پڕۆژەكانیان پێشكەش بكەن كە نابێت ماوەو كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان لەماوەی ٦-١٢ مانگ زیاتر بێت، بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە لەنێوان ٠٠٠ ، ٥ بۆ ٠٠٠ ، ٥٠ دۆلار دەبێت، ئەو مینحانەی زۆرترین بڕی پارەكە وەردەگرن پێویستە لەڕووی سوودگەیاندن لەئاستێكی باڵادابن.

بوارەكان:

  • بنیاتنانی تواناو پەیڕەوی ستراتیژی لەبەشە زانستی و تایبەتەكاندا چاو خشاندنەوە بەپڕۆگرامەكانی خوێندندا.
  • بنیاتنانی توانای ئەنجامدانی توێژینەوە
  • سیستمی بەڕێوەبردن لەزانكۆكاندا
  • بەشداربوون لەڕاهێنانی پیشەسازیدا
  1. مەرجەكانی قبوڵ وەرگرتن :

بەشداربووان پێویستە لەیەكێك لەزانكۆ حكومییەكانی عێراق بن، ئەو زانكۆیانەی كە پێشتر سودمەندبوون دەتوانن داواكاری پێشكەشبكەن، بەڵام پێشەنگی بۆ ئەو زانكۆیانە دەبێت كە پێشتر هاوبەشیان نەكردووە.

  1. كاتی دەستپێكردنی پڕۆگرامەكە:

سەرەتای پڕۆگرامەكە لەرۆژی ٣٠/ ٣/ ٢٠١٥ دەبێت.

رۆژی ٣٠/ ٣/ ٢٠١٥ ، دوا وادەو كاتی پێشكەشكردنی پڕۆپۆزەلی پڕۆژەكان دەبێت.

مانگی ٤/ ٢٠١٥، دانیشتنی لیژنەی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردن.

مانگی ٥ /٢٠١٥ بۆ مانگی ٤/ ٢٠١٦، وادەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەبێت.

رۆژی ٣١ /٥ /٢٠١٦، ئامادەكردنی راپۆرت دەبێت لەسەر پڕۆگرامەكە.

. 4. پێوەرەكانی هەڵبژاردن:

هەڵبژاردن بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە دەبێت: دەبێت كات و ماوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دیاری بكرێت.

نوسینی پڕۆپۆزەڵ بەشێوەیەكی ڕوون و بەزمانی ئینگلیزی.

پڕۆژەكە بتوانێت وەڵامی داخوازی و پرسیارەكان بداتەوە.

پێویستە پڕۆژەكە لایەنی داهێنان و نوێگەری و گۆڕانكاری لەخۆبگرێت.

لایەنی جێبەجێكار هەڵبستێت بەئەنجامدانی پڕۆژەكە لەسەر ئاستی سەرۆك بەشەكان، ڕاگرەكان، سەرۆكی زانكۆكانی عێراق.

لایەنی خەرجی و تیچوونی پڕۆژەكە بەڕوونی ئاماژەی پێبدرێت و روونبكرێتەوە.

ئەندامانی بەشداربوو لێهاتوویەكی باشیان هەبێت لەكاتی كاری پێكەوەیی لەگەڵ هاوبەشەكانیان لەئەمریكا.

پڕۆژەكە بتوانێت لەسەرپێی خۆی بوەستێت و خەسڵەتی بەردەوامبوونی تێدابێت .

بۆ هەر سەرنج و پرسیارێك دەربارەی پڕۆژەكە دەتوانن پەیوەندی بكەن بەستافی ڕێكخراوی (IREX) تا دوو هەفتە بەرلەتەواوبوونی وادەی ناردنی داواكاری، بۆ وەرگرتنی تیچوون و فیدباك لەسەر پڕۆژەكە لەڕێی ئیمەیڵی رەسمی ڕێكخراوەكە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

  1. ڕێنماییەكانی پڕۆگرامەكە:

پێویستە سەرجەم ڕێنمایی و زانیارییەكان بەباشی بخویندرێنەوە بەرلەوەی فۆرمی داواكارییەكە پڕبكرێتەوە، سەرجەم فۆڕمەكان پێویستە بەزمانی ئینگلیزی پڕبكرێنەوە، سەرجەم داواكارییەكان پێویستە تەواوبكرێن، ئەو داواكارییانەی كە تەواو نەكراون وەرناگیرێن، فۆڕمی تەواوكراو بۆ ئەم ئیمەێڵە بنێردرێت ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، هەروەها نامەی سەرۆكی زانكۆ و جیگرەكانی لەڕێی هەمان ئیمەیڵەوە دەنێردرێت.

. A بودجەی پڕۆژەكە :

پێویستە سەرجەم بەشداربووانی پڕۆژەكە بەڕوونی تێچوون و بودجەی پڕۆژەكانیان بخەنەڕوو. و سەرجەمی ئەو زانیاریانەی پەیوەندیدارن بەبودجەی پڕۆژەكەوە دەبێت بەدۆلار بنوسرێن، هەروەها دەبێت گۆڕینەوەی دراوەكانیش ئاماژەی پێبكرێت لەپڕۆژەكەدا.

بەشداریكردنی تێچوو بەشێوەیەكی بەرچاو پەسەندكراوە. بەشداریكردنی تێچووەكان پشكی زانكۆكەی خۆتە یان هاوبەشی سێیەم كە دەتوانرێت وەكو بودجەی پڕۆژەكە ئەژماربكرێت.

ئەمە بەشێوەیەكی ئاسایی هەندێ شت لەخۆ دەگرێت وەكو پێدانی كرێی مانەوە، پێداویستییەكانی ئۆفیس، مووچە، هەروەها بەكارهێنانی ئابوونە بۆ بەخشینە جیاوازەكان یاخود سەرچاوەی ئابوونەكان بۆ داپۆشینی تێچووەكان كە پەیوەندیدارە بەپڕۆژەكەوە.

هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكان لەلایەن كەسانی ترەوە دەتوانرێت وەك بەشداریكردنی تێچوو ئەژمار بكرێن.

تێچووە ڕێگە پێدراوەكان لەم بەخشینەدا ئەمانە لەخۆدەگرێت:

تێچووی ڕاهێنانی زانكۆكانی عێراق لەئەمریكا.

تێچووی گەشت بۆ ئەمریكا یان زانكۆكانی عێراق یان بەڕێوەبەرەكان بۆ بەشداریكردن لەڕاهێنانی هاوبەش، توێژینەوە یاخود چالاكیی تر كە ئەنجامێكی ڕوون و ڕاستەوخۆی هەبێت و تەنها سوودی بۆ تاكە كەسی بەشداربوو نەبێت.

تێچووی رووداوە دیاریكراوەكان بۆ وۆركشۆپ بۆ خوێندكارە عێراقییەكان، زانكۆ، هەروەها ستاف كە لەسەرچالاكییەكانی ULP بنیاتنراوە.

تێچووی راوێژكاری بۆ ئەو زانكۆ ئەمریكییانەی كە خزمەتگوزارییەكانیان لەلایەن هاوبەشە عێراقییەكانیان داواكراوە.

تێچووەكانی تر لەچوارچێوەی پرۆژەكەدا دەبێت.

تێچووە ڕێگە پێنەدراوەكان لەم بەخشینەدا ئەمانە لەخۆدەگرێت:

دابین كردنی شوێنی ئۆفیس.

مووچەی ستاف و ئەندامانی فاكەڵتی زانكۆكان.

كڕینی ئامێرو بەرنامە كە هیچ گۆرانكارییەك لەپەیڕەو یان میتۆدی زانستی ناگۆرێت.

تێچووە ناڕاستەوخۆكانی تر.

بەگوێرەی وتەی لیژنەی هەلبژاردنەكە، IREX مافی ئەوەی هەیە بڕی بودجەی داواكارییەكە بگۆرێت، بەڵام نەك هەموو پێكهاتەكانی.

. B خشتەی كات:

خشتەكە ئەوە دیاریدەكات كە كەی و چۆن بەشە جیاوازەكانی پرۆژەكە جێبەجێدەكرێن و تەواودەكرێن، هەروەها كێ بەرپرسیاردەبێت بۆ هەر بەشێك. ئەگەر گونجاو بێت بەرواری ڕاهێنان، بەرواری راوێژ پێكردن، بەرواری داواكاری ڤیزاو بەرواری گەشتكردن لەناو خشتەكەدا پێویستە ئاماژەیان پێبدرێت.

. C سیڤییەكان:

سیڤی ئەندامی سەرەكی زانكۆكە كە لەسەر پرۆژەكە كار دەكات، دەبێ لەگەڵ فۆرمەكە هاوپێچ بكرێت. سیڤییەكان دەبێ بەئینگلیزی بن یان وێنەیەكی ئینگلیزیان لەگەڵدا هاوپێچ كرابێت.

. D نامەی پشتگیری:

نامەی پشتگیری لەلایەن سەرۆكی زانكۆ / یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ عێراقییەكەوە داواكراوە لەگەڵ فۆڕمەكەدا.

نامەكە پێویستە ئەوە دیاری بكات كە بە تەواوبوونی پرۆژەكە پشتگیرییەكی دامەزراوەیی باش دەبێت بۆ زانكۆ. نامەكان پێویستە وێنەی وەرگێڕدراوی ئینگلیزیان لەگەڵدا بێت.

. 6 زانیاری هاوبەشیكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا:

فۆڕمەكە داوای نەكردووە كە زانكۆ هاوبەشە ئەمریكییەكە دیاری بكەی بەڵكو IREX خۆی بەم كارە هەڵدەستێت بەمەبەستی دروستكردنی بەخشینێكی هاوبەشی بچووك و دەستەبەركردنی ڕاهێنان بەگوێرەی پێویستی دامەزراوەكە.

هەرچەندە، كە داواكار پێشتر پەیوەندی لەگەڵ زانكۆیەكی ئەمریكیدا هەبێت و ئارەزوو بكات هاوبەشی تایبەتی لەگەڵ ئەو زانكۆیەدا ببەستێت، ئەو كاتە داواكار دەتوانێت ناوی ئەو زانكۆیە بخاتە ناو لیستەكەوە (لەژێر چاودێری هاوكارانی پرۆژەكەدا).

. 7 زانیاری زیاتر:

پرۆگرام و ڕاپۆرتە داراییەكان هەموو وەرگرانی بەخشینەكە پێویستە پابەندی پرۆگرام و راپۆرتە داراییەكان بن. كە راپۆرتە داراییەكان بەدرێژی باسی تێچووەكان دەكەن تا كۆتایی پرۆژەكە. سەرەڕای راپۆرتەكان، IREX مافی ئەوەی هەیە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ پرۆژەكە بكات لەو زانكۆیەی كە بۆی دەردەچێت.

باجەكان هەندێ وڵات بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ بەخشینەكان (گرانتەكان)دا دەكەن كە دامەزراوەیەكی بازرگانی نین و باجەكان دەیانگرنەوە. هەربۆیە وەرگرانی گرانتەكە دەبێ پابەندی هەموو جۆرە باجێك و پرۆسەی بانكیی و رسوماتێك بن كە لەوانەیە لەبودجەی پرۆژەكەدا بێت، IREX زانیاری لەسەر چۆنیەتی باجی ئەمریكی دەدات.

میتۆدی پارەدانی بەخشینەكە:

وەرگرانی گرانتەكە لەچەند رێگەیەكی جیاوازەوە خەڵاتەكە وەردەگرن لەوانە پێدانی راستەوخۆ لەڕێگەی IREX/Washington یان IREX/ Iraq ، بژاردن بەگوێرەی لیستەی فرۆشتن، یاخود لەڕێگەی حسابی بانكی دیاریكراوەوە لە ڕێگەی IREX/Washington وە دەبێت.

سودمەندانی گرانتەكە پێویستە بەڵگەی تەواو بخەنە بەردەست لەناویشیاندا لیستی فرۆشتن، زانیاری بانك، هتد.، لەگەڵ یاساو مەرجەكان. هەموو سێكشنەكانی ئەپلیكەیشنەكە پێویستە بەئەلیكترۆنی پڕبكرێنەوەو بۆ ئەم ئیمەیڵە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بنێردرێن پێش دوا مۆڵەت. ئەپلیكەیشنی ناتەواو ڕەتدەكرێتەوە. ئەگەر هەر پرسیارێكتان هەبوو دەربارەی هەلی هاوبەشی كردنەكە یان پێشكەشكردنی داواكارییەكە، پەیوەندی بەستافی راستەوخۆی پرۆگرامەكەوە بكەن لەرێگەی ئەم ئیمەیڵەوە ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

لینکی پڕۆگرام :

https://www.irex.org/projects/iraq-university-linkages-program/

لێرەوە فۆڕمەکە دابگرە :

https://cdn.fbsbx.com/hphotos-xpa1/v/t59.2708-21/10993358_1094608063889857_1108899777_n.pdf/ULP-Iraqi-Grant-Application-2015final-1.pdf?oh=8d75056e70094fb0e352ecf7a5076f5f&oe=55044590&dl=1

وەرگێڕانی: تەحسین رەجەب - ئەحمەد حمەسور