لەئێستادا سكۆلارشیپی توركی كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە پشتگیری لێدەكرێت بۆ هەموو پسپۆڕییەكانی بەكالۆریۆس و ماستەرو دكتۆرا، كراوەتەوەو دوا رۆژیش بۆ پێشكەشكردنی داواكاری ٣١/ ٣/ ٢٠١٥، دەبێت.
ئێستا دەتوانن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە فۆرمی داواكاری پڕبكەیتەوەو داواكاری پێشكەش بكەی بەمەبەستی خوێندن لەوڵاتی توركیا.
خوێندن بۆ زۆربەی پسپۆڕییەكان بەزمانی توركیە، هەرچەندە لەهەندێك بەش دەتوانیت بەزمانی ئینگلیزی یان فەڕەنسی بخوێنیت. ئەو كاندیدانەی خوازیاری خوێندنن بەزمانی ئینگلیزی یان فەڕەنسی پێویستە تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتی زمانی وەكو IELTS, TOEFL ، هتد- یان هەبێت و نمرەی پێویستیان بەدەستهێنابێت كە بە پێی پرۆگرام و زانكۆكە دەگۆڕێت.
هەروەك پێویستە هەر كاندیدێك (بەوانەشەوە كە خوێندنیان بەزمانی ئینگلیزی یان فەڕەنسییە) بۆ ماوەی یەك ساڵ كۆرسی زمانی توركی بخوێنن.
سكۆلارشیپەكە چی لەخۆ دەگرێت:
موچەیەكی مانگانە بەم شێوەیە:
• بەكالۆریۆس ٦٠٠ لیرەی توركی.
• ماستەر ٨٥٠ لیرەی توركی.
• دكتۆرا ١٢٠٠ لیرەی توركی
تێچوی خوێندن.
كۆرسی فێربونی زمانی توركی بۆ ماوەی یەك ساڵ.
شوێنی حەوانەوە.
كرێی بلیتی فڕۆكەی چوون و هاتن.
خزمەتگوزاری تەندروستی.
مەرجەكانی پێشكەشكردن:
لەسەر كاندیدانی خوێندنی بەكالۆریۆس پێویستە:
هاووڵاتی توركی نەبێت.
خوێندكار نەبێت لەزانكۆكانی توركیا.
دەرچووی دوا قۆناغی ئامادەیی بێت.
تەمەنی لە ٢١ساڵ كەمتر بێت (واتە لە ١/١/١٩٩٤ گەورەتر نەبێت(
بۆ زانستە پزیشكییەكان كۆ نمرەی ئامادەیی لە٩٠% كەمتر نەبێت، و بۆ بەشەكانیتر لە٧٠% كەمتر نەبێت.
باری تەندروستی جێگیر بێت.
بۆ كاندیدانی ماستەر و دكتۆرا:
هاووڵاتی توركی نەبێت.
خوێندكار نەبێت لەزانكۆكانی توركیا.
هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت (یان تا بەرواری ٣٠/ ٧/ ٢٠١٥ بڕوانامی بەكالۆریۆسی بەدەستهێنابێت).
بۆ ماستەر تەمەنی لە٣٠ ساڵ كەمتر بێت (لە ١/ ١/ ١٩٨٥ گەورەتر نەبێت).
بۆ دكتۆرا تەمەنی لە٣٥ ساڵ كەمتر بێت (لە ١/ ١/ ١٩٨٠ گەورەتر نەبێت).
كۆ نمرەی لە٧٥% كەمتر نەبێت یان لەچارەگی یەكەم بێت لەسەر ئاستی بەشەكەی.
باری تەندروستی جێگیر بێت.
دۆكیومێنتە پێویستەكان:
بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس:
- فۆڕمی پێشكەشكردن بەشێوەی ئۆنلاین پڕبكاتەوە.
- كۆپی بڕوانامەی ئامادەیی كە نمرەو بابەتەكانی لەسەر بێت.
- كۆپی پاسپۆرت.
- وێنەیەكی بچووكی پیشەیی.
دۆكیومێنتە پێویستەكان بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا:
-فۆرمی پێشكەشكردن بەشێوەی ئۆنلاین پڕبكاتەوە.
- كۆپی دوا بڕوانامەی بەكالۆریۆس یان ماستەر.
- كۆپی بڕوانامەی بەكالۆیریۆس یان ماستەر كە تیایدا كۆرس (وانە)و نمرەكان ئاماژەی پێدرابێت.
- كۆپی پاسپۆرت.
- وێنەیەكی بچووكی پیشەیی.
دواكات بۆ پێشكەشكردنی داوكاری بریتییە لەرۆژی ٣١/ ٣/ ٢٠١٥
لەڕێگەی یەكێك لەم لینكانەوە داوكاری پێشكەش دەكرێت:
*http://www.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fwww.turkiyeburslari.gov.tr%2F&h=MAQFsIve3
لە ئینگلیزیەوە: سیروان حسن