لهپیناو باشتركردنی دۆخی گهنجان و سود وهرگرتن لهتواناكانیان لهههرێمی كوردستان، زانكۆی ڕاپهرین پڕۆژە یاسایەك بە ناونیشانی (یاسای چاودێری گەنجان لە هەرێمی کوردستان) پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
ڕۆژی یەك شەممە ١٥/ ٣ / ٢٠١٥ ، بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخ و گوزەرانی گەنجان لە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان، (د.ئەحمەد مەحمود) ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی بنەرەت لە زانکۆی راپەڕین، پرۆژە یاسایەکی بەناوی (یاسای چاودێری گەنجانی لە هەرێمی کوردستان) ئامادەکردووەو بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین پڕۆژە یاساکە ڕاگەیەندراو گفتوگۆی لەسەر کرا.
ئەم پڕۆژە یاسایە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی :-
- بەژداری پێکردنی گەنجان لە داڕشتنی ئایندەی سیاسی لە کوردستان.
- ڕەخساندنی هەلی ئابوری بۆ لاوان.
- دانانی ستراتیژێکی نیشتیمانی بۆ بنیادنانی تواناکانی گەنجان.
- سازکردنی ژینگەیەکی شیاو و گونجاو.
- چاکسازیکردن لە بواری یاسا لە سەجەم یاسا کارپێکراوەکان.
- دەرکردنی یاساو ڕێنمایی تازە بۆ گرینگیدان بە گەنجان و لاوان.
- هاندانی بانك و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەتی بۆ تەمویلکردنی گەنجان.
- پاراستنی گەنجان لە کۆمەڵێک پەتاو نەخۆشی بڵاو کە توشی گەنجان دەبێت.