ڕۆژی دوو شەممە ١٦/ ٣/ ٢٠١٥ لە مەراسیمێكدا كە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لەمامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران ئامادەبوون گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان كۆمەلێك كەلوپەل و پێداویستی بۆ بینای بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین دابین كرد .
سەرەتای مەراسیمەكە بەساتێك وەستان بەبێ دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كارەساتی هەڵەبجە دەستی پێكرد.
دواتر وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین لەلایەن (د.هێرش رەسول) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران خوێندرایەوە، تیایدا هاوكارییەكانی گروپی كۆمپانیانی قەیوانی لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن وخوێندكاران بەرز نرخاندن، سوپاسی بێپایانی زانكۆی ڕاپەڕینی ئاراستە كردن .
پاشان (م.ئەلیاس حمدامین) بەناوی گروپی كۆمپانیانی قەیوان وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد.
لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن (د. حسێن غازی ) و(د.موفق خالید) بەخشرایە ستافی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان.