کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە ١٧ / ٣ /٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی پ.ی . د صباح ڕەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د. حسێن غازی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی نامەی ماستەر لە بواری پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدرا.
نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار (شاخەوان ئازاد ئەحمەد) بە ناونیشانی (PREVALENCE OF NURSES BURNOUT IN RANIA DISTRIC HOSPITALS/ SLEMANI GOVERNORATE) و بەسەرپەرشتی پ.ی .د سناء حسن عبدالصاحب سەرۆکی سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین نوسراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە تاوتوێی ماستەرنامەکەی ناوبراو وەک بەشێک لەپێویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری پەرستاری دا کراو لە ئەنجامدا بە پلەیەکی شایستە پەسەندکرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزبایی لە خوێندکار (شاخەوان ئازاد ئەحمەد ) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، بە هیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و گەلی کوردو کوردستان.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان :
* پ.د. وجیهە علی اسماعیل/ سەرۆکی لێژنە / زانکۆی سلێمانی/ سکوڵی پەرستاری.
* پ.د. سجاء هاشم محمد / ئەندام / زانکۆی بابل / کۆلێژی پەرستاری.
* پ.ی.د. هيثم عیسی بحو / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی پزیشکی.
* پ.ی .د سناء حسن عبدالصاحب / ئەندام و سەرپەرشتیار / زانکۆی ڕاپەڕین / سکوڵی پەرستاری.