University of Raparin Logo

ده‌رفه‌تی (30) زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ وڵاتی هه‌نگاریا

چاپکردن ئیمەیڵ

دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی (هەنگاریا) سی (٣٠) زەمالەی خوێندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:

 یەکەم/ (١٠) زەمالاتی خوێندن (بەکالۆریۆس) لە وڵاتی هەنگاریا، مه‌رجه‌كان:

  1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت بەپێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.
  3. دەبێت تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
  4. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی بێت لە Pearson و، IBT TOEFL. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
  5. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  6. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  7. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، مانگانە بڕی (٤٠٤٦٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە  پێدەدرێت. له‌ هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
  8. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە بریتیە لە ڕێكه‌وتی (٥ /٤ /٢٠١٥).

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بریتین له‌:

 

 

s

 

پسپۆڕییەکانی 

 

                                 بواره‌كان

 

1

 

electronic engineering

 

زانستی

 

2

 

Computer Science

 

زانستی

 

3

 

Archeology

 

زانستی وێژەیی

 

4

 

Irrigation engineering

 

زانستی

 

5

 

oil and gas management

 

زانستی و وێژەیی

 

6

 

Geology

 

زانستی

 

7

 

Environmental Science

 

وێژەیی

 

8

 

Water resource managment

 

زانستی و وێژەیی

 

9

 

Food technology

 

زانستی

 

10

 

Art ،Music

 

زانستی و وێژەیی

 

 دوەم: (٢٠) زەماله‌ی خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی هەنگاریا

مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی هەنگاریا بیست (١٠ ماستەر و ١٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

أ. مەرجەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر:

  1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
  2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی به‌كالۆریۆس.
  3. یەکەم و دوهەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشەکان لە زانکۆکانی کوردستان، كه‌ لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٣- ٢٠١٤) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه‌ لە مەرجی دو ساڵ تێپەڕبون بەسەر دەرچونیان دەبەخشرێن.
  4. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.
  5. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت
  6. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
  7. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  9. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (٤٠٤٦٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت،  له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
  10. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە تا ڕێكه‌وتی (٥/٤ /٢٠١٥) ده‌بێت.

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر بریتین له‌:

 

 

s

 

پسپۆڕییەکان

 

                          بواره‌كان

 

1

 

oil and gas manangement

 

economy, management , and law

 

2

 

water resources

 

ringgeology, agriculture, irrigation enginee

 

3

 

food technology

 

agriculture  , biology

 

4

 

Transportation engineering

 

civil engineering

 

5

 

Archeology

 

Archeology

 

6

 

Sustainable Engineering

 

Civil Engineering and Architecture Engineering

 

7

 

communication and media

 

Media

 

8

 

software engineering

 

  engineering computer science and sofware

 

9

 

radiotherapy

 

medicine, physics

 

10

 

Theology

 

Sociology, Islamic Studies, Philosophy, Anthropology

 

ب. مەرجەکانى خوێندنى باڵا/ دكتۆرا: 

  1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
  2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی ماسته‌ر.
  3. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪70) کەمتر نەبێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت
  5. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)
  6. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
  7. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (١٠٠٠٠٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت،  له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.
  9. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە تا ڕێكه‌وتی (٥ /٤ /٢٠١٥) ده‌بێت.

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا بریتین له‌:

 

 

s

 

                 پسپۆڕییەکان

 

                                                               بواره‌كان

 

1

 

Petroleum engineering

 

Petroleum engineering

 

2

 

oil and gas law

 

law

 

3

 

environmental science

 

Biology, Environment, Chemistry and Agriculture

 

4

 

archeology

 

archeology

 

5

 

bank and finance

 

accounting, bank and finance and economy

 

6

 

Biomedical Science

 

biology, medicine,pharmacolgy and veternary

 

7

 

Computer Science

 

 engineerin  Computre science and software

 

8

 

pharmacy

 

pharmacology

 

9

 

Cultural Anthropology

 

sociology

 

10

 

Theology

 

Sociology, Philosophy, Anthropology, Islamic Studies

 تێبینی:

- ئەو بەڕێزانەی ئارەزوی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن، پێویستە لە ڕیگەی ئەم لینکەی خواره‌وه‌ فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە.

https://docs.google.com/forms/d/1WrQWk7rcLcBnTSWyN5owS-kYo8DX6wNNPWR3-CMrZks/viewform?c=0&w=1

* دواین كات ڕێكه‌وتی (٥ / ٤ /  ٢٠١٥)ه‌.

 -- هاوپێچ خشتەی بەراوردکاری تاقیکردنەوە ستانداردەکانی توانستی زمان