کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٨ / ٣ /٢٠١٥، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ لەفاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گفتوگۆی نامەی ماستەر لە بواری پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدرا.
نامەی ماستەرەکە لەلایەن خوێندکار (ڕێناس محمد خضر) بە ناونیشانی (ASSESSMENT NURSES KNOWLEDGE IN RANYA HOSPITALS AND PRIMARY HEALTH CARE CENTERS REGARDING WOMEN HEALTH IN MIDLIFE/SLEMANI GOVERNORATE) و بەسەرپەرشتی پ.ی .د سناو حسن عبدالصاحب سەرۆکی سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین نوسراوە، لەرێگەی لیژنەیەکی زانستییەوە گفتوگۆی ماستەرنامەکەی ناوبراو وەک بەشێک لەپێویستییەکانی پێدانی بڕوانامەی ماستەر لەبواری پەرستاری-دا ئەنجامدرا و بە پلەیەکی شایستە پەسەندکرا.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین-ەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی (ڕێناس محمد خضر) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە بواری پەرستاری دا ، بەهیوای بەردەوامی و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆمان و گەلی کوردو کوردستان.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان :
* پ.د. بدیعە محمد نجیب / سەرۆکی لێژنە / زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی پەرستاری.
* پ.ی.د. محاسن طالب الحرباوی / ئەندام / پەیمانگای پزیشکی تەکنیکی / بەغداد .
*.د. تاڤگە احمد میرزا / ئەندام / ئەندامی پەرلەمانی عێراق / بەغداد .
* پ.ی .د سناء حسن عبدالصاحب / ئەندام و سەرپەرشتیار / زانکۆی ڕاپەڕین / سکوڵی پەرستاری.