دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی کۆمارى ڕوسیایى فیدرال (٤٠)چل زەمالەی خوێندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، پسپۆرى پزیشکى، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بهش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
یەکەم: (١٩) زەمالهى خوێندن (بەکالۆریۆس) لەوڵاتى کۆمارى ڕوسیایى فیدرال.
مەرجەکان:
- دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت بە پێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.
- دەبێت تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستىتەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی کۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت. هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتووچۆ دەکەوێتە سەر ئەستۆی خوێندکار.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بریتیە لە ١/٤/٢٠١٥
پسپۆڕییهكان بۆ بهدهستهێنانی كورسی خوێندنی (بهكالۆریۆس) بریتین له:
s |
بوارە پسپۆڕییەکانی زەمالەکە لە وولاتی کۆماری ڕوسیای فیدرال |
ئەو بوارەنەی کە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن |
ژمارەی کورسی |
1 |
Construction and Building |
زانستی |
3 |
2 |
Engineering |
زانستی |
4 |
3 |
Economics |
زانستی وێژەیی |
3 |
4 |
Sociology |
زانستی وێژەیی |
4 |
5 |
Study of Languages and Linguistics |
زانستی و وێژەیی |
5 |
کۆی گشتی 19 |
دووەم: (٢١) زەمالهى خوێندن (ماستەر و پسپۆری پزیشکی و دکتۆرا) لەوڵاتى کۆمارى ڕوسیایى فیدرال
مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی کۆمارى ڕوسیایى فیدرال بیست و یەک (١٦ ماستەر و ٣ پسپۆڕى پزیشکى و ٢ دکتۆرا) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و پسپۆڕى پزیشکى و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
مەرجەکان:
- پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
- پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشەکان لە زانکۆکانی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤) لە مەرجی دوو ساڵ تێپەربوون بەسەر دەرچونیان دەبەخشرێن.
- دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
- دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت. (ئەمە مەرجی لایەنی ڕوسیایە).
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستىتەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی کۆماری ڕوسیایی فیدرال مانگانە بری (٢٥٠) دۆلاری ئەمریکی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەلام سەبارەت بە خەرجی بیمەی تەندروستی و کرێی هاتووچۆ، ئەوا دەکەوێتە سەر ئەستۆی کاندیدەکە.
- دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە بریتیە لە ١/٤/٢٠١٥ .
پسپۆڕییهكان بۆ بهدهستهێنانی كورسی خوێندنی (ماستەر) بریتین له:
s |
بوارە پسپۆڕێیەکانی زەمالەی خوێندنی باڵا لە کۆماری ڕوسیایی فیدرال |
بەرنامە |
ژمارەی کورسی |
||||||||
1 |
Construction and Building |
Master |
3 |
||||||||
2 |
Engineering |
3 |
|||||||||
3 |
Economics |
5 |
|||||||||
4 |
Sociology |
2 |
|||||||||
5 |
Study of Languages and Linguistic |
3 |
|||||||||
کۆی گشتی 16 |
پسپۆڕییهكان بۆ بهدهستهێنانی كورسی خوێندنی ( پسپۆڕى پزیشکى) بریتین له:
|
پسپۆڕی پزیشکی زەمالەی خوێندنی باڵا لە کۆماری ڕوسیایی فیدرال |
بەرنامە |
ژمارەی کورسی |
١ |
Clinical Medicine |
Special degree |
3 |
|
کۆی گشتی |
|
٣ |
پسپۆڕییهكان بۆ بهدهستهێنانی كورسی خوێندنی (دکتۆرا) بریتین له:
|
بوارە پسپۆڕییەکانی زەمالەی خوێندنی دکتۆرا لە کۆماری ڕوسیایی فیدرال |
بەرنامە |
ژمارەی کورسی |
١ |
Clinical Medicine |
Ph.D |
1 |
٢ |
Political Science and Regional Studies |
Ph.D |
1 |
|
کۆی گشتی |
|
٢ |
تێبینی:
- ئەو بەڕێزانەی ئارەزوی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن، پێویستە لە ڕیگەی ئەم لینکەی خوارهوه فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە، دواین كات ڕێكهوتی (١/ ٤/ ٢٠١٥)ه.
https://docs.google.com/forms/d/18Rip1lLas5-mbSDVoL7A3byOUGEXtROQldQTsEsgnY0/viewform
لیستی پسپۆڕییهكان بۆ بهدهستهێنانی بڕوانامهی بهكالۆریۆس و ماستهر